من و تۆی ئادەمی، لەبەرئەوەی ساحێب زەین و فام و هۆشین، ڕەوا نییە كوڵ و كاڵ بڕوانین، مەبادا بەس ڕووكەش ببینین، دوور لە ناوەڕۆك، وەگەر وابیین گیرۆدە دەبین.
جا بۆئەوەی ببینە خاوەنی ڕوانینی دوور مەودا، ئەوا پێویستە خۆ بدەینە بەر تافەو قەڵبەزەی فەرمایشتی خاوێن و ڕۆشنی "قورئانی پڕخێر" تاوەكوو بیرو زەین و دەماخمان تیژو، چاووبینیمان كاراو خێرا بكەین و، ئاسان و ڕوون و ڕۆشن پەی بە هەقیەتەكان ببەین و، ڕاستگۆیانە لێیان تێبگەین و، جوامێرانە لەبارەیانەوە بڕیار بدەین و هەڵوێست بنوێنین.
بۆ تێگەیشتن لەم خواستە گرانبەهایە، لە سایەی دوو ئایەتی "قرأن و مبين"دا ڕاتان دەگرین تا ڕووداوەكان لە وێنە فراوان و گەورەكەی (ژیان) نەوە ببینن.
ئایەتی یەكەم: «رُّبَمَا ێۆدُّ الَّذِینَ كَفَرُوا ڵوْ كَانُوا مُسْلِمِینَ»، الحجر آیة: ٢
ڕای درووستی زانایانی پسپۆڕی "زمانی عەرەبی" لەسەر واتای وشەی "رُبَ" ئەوەیە كەوا بەپێی میانە "سیاق"ی قسەو ئاخاوتن، بەكار دەبرێت بۆ دوو واتاو مانای ڕۆشن، ئەویش بەپێی نیازو خواست و مەبەستی بەكارهێنەر هەم بۆ كەمكردنەوە ”"تقلیل" وەهەم بۆ زۆركردن "تکثير".
وەك پیتی "قد" كە دەچێتە سەر "المضارع" جار هەیە بۆ كەم نیشاندان و كەمكردنەوەیە "تقلیل" وەك: (قَدْ ێصْدُقُ الْكَذُوب»، كەمجاران درۆزن ڕاست دەكات.
وە جاریش هەیە بۆ زۆرپیشاندان و زیادكردنە "تكثیر" وەك: «قَدْ نَرَی تَقَلُّبَ ۆجْهِكَ فِی السَّمَاء» البقرە: 144
بەڕاستی ئێمە دەمان بینی زۆر جاران سەرت بەرز دەكردەوەو چاوت دەگێڕا بەرەو ئاسمان، كە بە نیازی ڕووگەیەكی تایبەتیت..
جا «رُبّ» ش هەروا بۆ هەردوو مەبەست دێت بەپێی نیازو خواست و مەبەست، لە میانە "سیاق"ی دەق و ئاخاوتنەكەدا.
هەروەك بە دوو خوێندنەوەی جیاوازو دانەبڕاو "قراءتان متواترتان" هاتووە و دەخوێنرێتەوە: "ربَما" وە "ربّما".
جا ئەگەر تووندكراو "المشددة" بوو "ربّ" ئەوە جەخت لەسەركراوەو ویست و خواستی زیاتری لەسەرە، بەڵام ئەگەر تەنكراوو سووكراو "المخففە" بوو "رُبَ" ئەوە بە پێچەوانەوەیە. هەر وەك: (نون التوكید الثقیلة والخفیفە) (ولَئِن لَّمْ يَفْعَلْ مَا آمُرُهُ لَيُسْجَنَنَّ ؤلَيَكُونًا مِّنَ الصَّاغِرِينَ) یوسف: ۳۲
ئێستا دێینە سەر مەبەست لە ڕوانینی دوورمەودا تاوەكوو هەقیقەتەكان بە درووستی ببینین.
لەم ژیانی دونیادا دوو ڕێگاو گوزەرگە بۆ ڕێكردن و گوزەركردن هەیە، وە بە دوو شێوەو ئاڕاستە مرۆڤەكان دەژین و ژیان دەكەن:
یەكەم: باوەڕهێنان بە پەیامی خوداو بەجێهێنان و پابەندبوون بە داواو خواستەكانی. ئەمجۆرە كەسانە دەبنە هەڵگری ناسناوی "موسڵمان".
دووەم: پەسەند نەكردن و دژوەستانەوەی پەیامی خودا، بەڵكوو بە ویست و حەزو مەیل و هەواو هەوەس ڕەفتاركردن، كە ئەمانەش دەبنە هەڵگری ناسناوی "كافر"
جا قورئانی پڕخێر لەبارەی سەرەنجامی ئەم دوو دەستەو بەرەوە فەرموویەتی: (رُّبَمَا ێۆدُّ الَّذِینَ كَفَرُوا ڵوْ كَانُوا مُسْلِمِینَ)، واتە: لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەوانەی بێباوەڕبوون، ئاواتەخواز دەبن كە خۆزگە موسڵمان بوونایە.
ئەوجا ئەم تەمەننا و ئاوات و خۆزگە خواستنەی "كافران" پەیوەستە بە ڕێژەو ئاستی پێگەو پایەداری موسڵمانانەوە، گەر لە دەستكەوت و نیعمەت و خۆشبەختی ژیانی دوونیایان بڕوانن و بكۆڵنەوە، پێدەچێت ڕەغبەت و خۆزگە خواستنیان كەمبێت، ئەوكات بە "رُبَمَا" بەبێ تووند كردنەوە بخوێنرێتەوە.
بەڵام بەدڵنیاییەوە، ئەودەمەی وادەی زیندووبوونەو هەستانەوەی دوای مردن دێتەبەرەوە، ئەووەختە ڕادەبەدەر ئاوات و خۆزگە دەخوازن. واتە بە "رُبَّمَا" بە تووندكردنەوە بخوێنرێتەوە.
ئەوجا لەناخ و دڵەوە دێنەگۆو هاوار دەکەن و دەڵێن: ئەی خۆزگایە ئەوانیش موسڵمان بوونایە. لە حاڵێكدا كە هیچ كەڵك و سوودێكی نابێت ئەو ئاوات و خۆزگە خواستنە بۆیان.
ئایەتی دووەم: «ذَرْهُمْ ێأْكُلُواْ ۆێتَمَتَّعُواْ ۆیُلْهِهِمُ اڵاَمَلُ فَسَوْفَ ێعْڵمُونَ» الحجر: ۳
كەوایە: «ذَرْهُمْ»، جارێ لێیان گەڕێن، با «ێأْكُلُواْ» بخۆن و «ۆێتَمَتَّعُواْ» ڕابوێرن، وە با «ۆیُلْهِهِمُ اڵاَمَلُ» هیواو خۆزگەو ئاواتیان سەرگەرم و بێئاگایان بكات. «فَسَوْفَ ێعْڵمُونَ»، ماوەیەكی تر دەزانن و تێدەگەن چ سەرەنجامێ چاوەڕوانیانە!!
بەخ بەخ نیعمەتی «موسڵمانبوون» چەندە مەزنی و براوەیی و شکۆمەندی و خۆشبەختییە!!
✍م. عثمان حمەكریم زەڵمی