موراد قه‌ره‌یلان رێبه‌رى پارتى كرێكارانى كوردستان په‌كه‌كه له‌باره‌ى په‌یامه‌كه‌ى عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى زیندانكراویان ده‌ڵێت: دانانى چه‌ك له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كى ڤیدیۆییه‌وه ناكرێت، به‌ڵكو به‌رێگه‌ى ئه‌نجامدانى كۆنگره‌یه‌كى گشتى حزبه‌وه ده‌بێت.
موراد قه‌ره‌یلان رێبه‌رى په‌كه‌كه له‌چیایى قه‌ندیل راگرتنى كاره سه‌ربازییه‌كانیان له‌توركیا راگه‌یاند، وله‌باره‌ى دانانى چه‌كى ده‌ستى گه‌ریلاكانیش ده‌ڵێت: دانانى چه‌ك وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كى ڤیدیۆییه‌وه نابێت كه‌بریاره ئۆجه‌لان له‌گرتووخانه‌ى ئیمرالییه‌وه په‌خش بكات، به‌ڵكو ده‌بێت له‌رێگه‌ى ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ى گشتى حزبه‌وه بێت.
له‌رۆژانى رابردوو ده‌م پارتى رایگه‌یاندبوو: بریاره عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه له‌گرتووخانه‌ى ئیمرالییه‌وه په‌یامێكى ڤیدیۆیى بڵاو بكاته‌وه وتێیدا داواى چه‌ك دانان له‌په‌كه‌كه وگه‌ریلاكانى بكات كه‌بریاره له 15ى ئه‌م مانگه یان له‌رۆژانى دواتر دا په‌یوه‌ندییه ڤیدیۆییه‌كه‌ى بڵاوبكرێته‌وه.
هه‌ر له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ده‌نگۆیانه، موراد قه‌ره‌یلان رێبه‌رى ئێستاى په‌كه‌كه له‌قه‌ندیل له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له‌چه‌كدارانى په‌كه‌كه كردوه ته‌واوى كار و چالاكییه سه‌ربازییه‌كانیان له‌شاره گه‌وره‌كانى توركیا رابگرن.