وابریاره كاتژمێر 11:00 ئه‌مشه‌و یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشكۆتایی جامی ڕابیته‌ی یانه‌كانی ئینگلته‌را له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپول و تۆتنهام ئه‌نجام بدرێت، لیڤه‌رپول پێویستی به بردنه‌وه‌یه به جیاوازی دوو گۆڵ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته یاریكۆتایی.
تیپه‌كه‌ی ئاڕنی سلۆت به‌شێوه‌یه‌كی باش خۆی ئاماده كردووه بۆ یاری گه‌رانه‌وه‌ی پێشكۆتایی جامی رابیته‌ی یانه‌كانی ئینگلته‌را به‌رامبه‌ر تۆتنهام تا قه‌ره‌بۆی شكستی یاری چوون بكه‌نه‌وه تا بتوانن بگه‌نه یاریكۆتایی جامه‌كه.
له‌یاری چوونی نێوانیان تۆتنهام به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، بۆیه له‌م یارییه‌دا لیڤه‌رپول ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بگاته یاریكۆتایی جامه‌كه پێویسته به‌جیاوازی دوو گۆڵ بباته‌وه ئینجا ده‌گاته یاریكۆتایی.
هه‌رچی تۆتنهامه به بردنه‌وه‌و به‌رامبه‌ر بوون سه‌رده‌كه‌وێت بۆ یاریكۆتایی و چانسی زیاتره به‌هۆی بردنه‌وه‌ی یاری چوون.
له ئێستادا لیڤه‌رپول له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا راسته‌وخۆ سه‌ركه‌وتووه بۆ قۆناغی 16می یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، له پرێمه‌رلیگیش ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه‌و خاوه‌نی 56 خاڵه‌و پێشه‌نگی یانه‌كانی خوله‌كه‌ی گرتوه‌و به‌جیاوازی شه‌ش خاڵ له پێش ئه‌رسناڵی نزیكترین ركابه‌ری دێت و یارییه‌كی دواخراویشی هه‌یه به‌رامبه‌ر به ئیڤه‌رتۆن.
لیڤه‌رپول خاوه‌نی نازناوی وه‌رزی رابردوو ده‌یه‌وێت بگاته یاریكۆتایی بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له نازناوه‌كه‌ی بكات و 10 جاریش نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه خاوه‌نی زۆرترین نازناوه.
لیڤه‌رپول له قۆناغه‌كانی رابردوو یانه‌كانی وست هام یۆنایتد و بڕایتۆن و ساوسهامبتۆنی دوورخستۆته‌وه‌و چوار یاری ئه‌نجامداوه سێ بردنه‌وه‌و یه‌ك دۆرانی هه‌بووه،10 گۆڵی تۆمار كردووه‌و پێنج گۆڵی لێ تۆمار كراوه،كۆی خاكۆبۆی هۆڵه‌ندی به گۆڵكاری لیڤه‌رپول دێت له جامه‌كه به تۆمار كردنی چوار گۆڵ.
هه‌رچی تۆتنهامه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه, راسته‌وخۆ سه‌ركه‌وتووه بۆ قۆناغی 16می خولی ئه‌وروپا، به‌ڵام له پرێمه‌رلیگ ئاستێكی خراپی له‌م وه‌رزه پێشكه‌ش كردووه‌و هانده‌رانی تیپه‌كه له ئاستی یاریزانه‌كان ناڕازین و چاوه‌ڕوانی باشتریان لێده‌كرا.
تۆتنهام له پرێمه‌رلیگ به 27 خاڵ پله‌ی 14می ریزبه‌ندی گرتوه،له‌دواین یاری له برینتفۆردی برده‌وه، ئێستاش كار بۆ ئه‌وه درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كان له جامی رابیته بدات و بتوانێت بگاته یاریكۆتایی جامه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی بكات، تۆتنهام چوار جار ئه‌م جامه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌و دواین جار له وه‌رزی 1998 – 1999 بووه، تۆتنهام له‌م وه‌رزه له یانه‌كانی كۆڤنتری سیتی و مانچسته‌رسیتی و مانچسته‌ریۆنایتدی بردیته‌وه له قۆناغه‌كانی رابردوو له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ش له‌یاری چوون له لیڤه‌رپول.
تۆتنهام 11 گۆڵی تۆمار كردووه‌و پێنج گۆڵی لێ تۆمار كراوه،هێرشبه‌ری ئینگلیزی دۆمۆنیك سۆلانكێ گۆڵكاری تۆتنهامه له جامه‌كه به تۆمار كردنی دوو گۆڵ.
دواین جار ئه‌م دوو یانه‌یه له جامی رابیته‌ی ئینگلته‌را یارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتری كردبێت له قۆناغی 16می ساڵی 2016 بووه له ئه‌نفێڵد كاتێك لیڤه‌رپول به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك براوه بوو.