ئه‌مشه‌و دوو یاری تر له یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شته‌می جامی شای ئیسپانیا به‌رێوه ده‌چن،له‌كاتژمێر 9:00 شه‌و ریال سۆسیداد میوانداری ئۆساسۆنا ده‌كات.
له‌كاتژمێر 11:30 شه‌ویش به‌رشلۆنه ده‌بێته میوانی ڤالێنسیا و پێده‌چێت ئه‌ركی به‌رشلۆنه ئاسان بێت بۆ گه‌یشتن به قۆناغی داهاتوو.
سۆسیداد ئامانجی ئه‌وه‌یه ئه‌نجامه خراپه‌كانی له لالیگا به، به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش له جامی شای ئیسپانیا قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه كاتێك له قۆناغی هه‌شته‌می جامه‌كه میوانداری ئۆساسۆنا ده‌كات.
ڕیال سۆسیداد له لالیگا پله‌ی 12می ریزبه‌ندی گرتوه‌و له سێ یاری رابردوو له‌سه‌ریه‌ك توشی دۆران بووه، ریال سۆسیداد له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا ئه‌نجامه‌كانی وه‌ك پێویست نه‌بووه‌و سه‌ركه‌وتووه بۆ قۆناغی پله‌ی ئۆفی خولی ئه‌وروپی، ئه‌م یانه‌یه له قۆناغه‌كانی رابردووی خوله‌كه یانه‌كانی گۆفی ئیسپانیۆڵ سان فێسنتی و كۆنكوینسی و بۆنفیرادینا و رایۆڤالیكانۆی دوورخستۆته‌وه‌و 11 گۆڵی تۆمار كردووه‌و یه‌ك گۆڵی لێ تۆمار كراوه.
هه‌رچی ئۆساسۆنایه له لالیگا زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپی هه‌بوو به‌ڵام له‌گه‌ڕی رابردوو له ریال سۆسیدادی برده‌وه‌و ئێستا پله‌ی حه‌فته‌می ریزبه‌ندی گرتوه.
ئه‌م یانه‌یه به‌شداری ئه‌وروپی نیه، له‌سه‌ر ئاستی جامی شای ئیسپانیاش له قۆناغه‌كانی رابردوو یانه‌كانی شیكلانا و ئه‌تله‌تیكۆ سیته‌و ته‌نه‌ریفی و ئه‌تله‌تیك بلباوی دوورخستیته‌وه،13 گۆڵی تۆمار كردووه‌و پێنج گۆڵیشی لێ تۆمار كراوه، ئه‌وه‌ی ئۆساسۆنا له یانه‌كانی تر جیاواز ده‌كاته‌وه ئه‌م یانه‌یه سه‌رجه‌م یارییه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ئه‌نجامداوه، له‌م وه‌رزه‌ش له‌یاری چوون و هاتنی لالیگا ئۆساسۆنا له ریال سۆسیدادی بردیته‌وه.
له یارییه‌كی تردا یانه‌ی ڤالێنسیا له‌یاریگای مێستایا میوانداری به‌رشلۆنه ده‌كات، ڤالێنسیا چاوه‌ڕوانی ئه‌ركێكی زه‌حمه‌ت ده‌كات.
ڤالێنسیا ده‌یه‌وێت ئه‌نجامه خراپه‌كانی خولی ناوه‌خۆ به ئه‌نجامی باش له جامی شا قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه، ڤالێنسیا پله‌ی كۆتایی ریزبه‌ندی لالیگای گرتوه‌و له‌دواین گه‌ڕ له سێڵتافیگۆی برده‌وه‌و به‌ر له‌و یارییه‌ش به ئه‌نجامێكی گه‌وره به ، به‌رشلۆنه دۆرا، بۆیه دیه‌وێت قه‌ره‌بۆی ئه‌م شكسته بكاته‌وه، ڤالێنسیا له قۆناغه‌كانی رابردووی جامه‌كه توانی یانه‌كانی بارلا و ئیخیا و مه‌دره‌سه بارلا سی پی و ئه‌لدینسی و ئۆرینیسی دووربخاته‌وه‌و نۆ گۆڵی تۆمار كردووه‌و یه‌ك گۆڵی لێ تۆمار كراوه.
هه‌رچی به‌رشلۆنه‌یه له لالیگا پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌و به چوار خاڵ له ریالی پێشه‌نگ دووره، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپاش راسته‌وخۆ سه‌ركه‌وتووه بۆ قۆناغی 16می یانه‌پاڵه‌وانه‌كان، ده‌یه‌وێت له جامی شا بردنه‌وه به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا دوورباره بكاته‌وه‌و به ئاسانی بگاته قۆناغی پێشكۆتایی، به‌رشلۆنه له قۆناغه‌كانی رابردوو یانه‌كانی بارباسترۆ و ریال بێتسی دوورخستیته‌وه‌و نۆ گۆڵی تۆمار كردووه‌و یه‌ك گۆڵی لێ تۆمار كراوه.