یانه‌ی ریال مه‌درید دووه‌مین یانه بوو خۆی گه‌یانده یاری پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا پاش ئه‌وه‌ی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له لیگانیسی برده‌وه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی .
لۆكا مۆدریچ له‌خوله‌كی 18 گۆڵی یه‌كه‌می ریال مه‌دریدی تۆمار كرد، پاشان ئه‌ندریك له‌خوله‌كی 25 تیپه‌كه‌ی كرده خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م.
له‌خوله‌كی 39 خوان كروز به‌لێدانی سزا گۆڵی یه‌كه‌می لیگانیسی تۆمار كرد گێمی یه‌كه‌میش به پێشكه‌وتنی ریال مه‌درید كۆتایی هات.
له‌خوله‌كی 59 خوان كروز گۆڵی دووه‌می خۆی و به‌رامبه‌ری بۆ ریال مه‌درید له یارییه‌كه تۆمار كرد،له‌كۆتا خوله‌كیش گۆنزالۆ گارسیا گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید تۆمار كردوو تیپه‌كه‌ی گه‌یانده یاری پێشكۆتایی.