هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی پیرۆزبایی لە ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتوو دەكات

بەبۆنەی 31مین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە یەكگرتوو دەكات

ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بەڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین، ئەمیندارى گشتیی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان
بەڕێزانمان لە سەرکردایەتی و برایان و خوشکانمان لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.
سڵاوی خودای گەورەتان لێبێت

بەبۆنەی سی و یەکەمین ساڵەی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە، لەدڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان ئاڕاستەدەکەین و هیوادارم رۆڵی میانڕەوانەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەردەوام بێت لە پێناو بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان.

لەم دەرفەتەدا بەڕێزو پێزانینەوە لە رۆڵی جەنابتان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڕوانین، وەک هێزێکی کاریگەریی گۆڕەپانی سیاسی لەهەرێم، کە هەمیشە بەشێک بوون لە یەکڕیزی و یەکخستنی ماڵی کورد و تەبایی و برایەتی نێوان پێکهاتەکانی کوردایەتی.
پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووپاتدەکەمەوە لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکانمان و کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو سەرخستنی هەنگاوەکان بۆ هێنانە کایەی حکومڕانییەکی تەندروست و خزمەتگوزار و چارەسەرکردنی کێشەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان.
‏‎
‏‎هەر شاد و سەربەرزو سەرکەوتووبن

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,800 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار