به‌بۆنه‌ى ساڵیادى راگه‌یاندنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانه‌وه، نێچرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى پیرۆزبایی ئاراسته‌ى یه‌كگرتوو وئه‌میندارى گشتى ده‌كات.
له‌په‌یامێكدا نێچرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: له یادی (31) ساڵه‌ی ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا، به گه‌رمی پیرۆزبایی له‌مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وسه‌ركردایه‌تی وجه‌ماوه‌ری یه‌كگرتوو ده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
له‌م یاده‌دا به ڕێز وپێزانینه‌وه له‌ئاماده‌یی و ڕۆڵی ئه‌مینداری گشتی ویه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ژیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان وعێراقدا، هه‌روه‌ها له‌كار وهه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو ته‌بایی ویه‌كڕیزی وپێكه‌وه‌یی وهاریكاری نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، ده‌ڕوانین.