هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

حەماس: گەلی فەڵەستین ڕێگا بە ھیچ وڵاتێک نادات لەوەی خاکەکەی داگیر بکات

بزووتنەوەی حەماس لە وەڵامی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی کەرتی غەززە دوای ڕاگواستنی فەڵەستینییەکان لە غەززە ڕایگەیاند: "گەلی فەڵەستین ڕێگا بە ھیچ وڵاتێک نادات لەوەی خاکەکەی داگیر بکات".

دوێنێ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاندبوو: "دوای ڕاگواستنی فەڵەستینییەکان لە غەززە، ئەمریکا کۆنترۆڵی غەززە دەکات، ھەروەھا ئەمریکا دەبێت بە خاوەندارێتی درێژخایەنی غەززە".

بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیاندراوێکدا وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و ھاتووە: "بەتوندی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی داگیرکردنی کەرتی غەززە لەلایەن ئەمریکاوە و ڕاگواستنی فەڵەستینییەکان لە غەززە، ڕەت دەکەینەوە".

ڕاشیگەیاندبووە: "لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ گەلی فەڵەستین و دۆزی فەڵەستین دوژمنکارانەیە و خزمەت بە سەقامگیری ناوچەکە ناکات، ھەروەھا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ھەروەھا ھاتووە: "دووپاتی دەکەینەوە کە ئێمە و گەلی فەڵەستینمان و ھێزە زیندووەکان، ڕێگە بە ھیچ وڵاتێک لە جیھاندا نادەین، لەوەی خاکەکەمان داگیر بکات یان سەرپەرشتی گەلی گەورەی فەڵەستین بکات کە ڕووباری خوێنی بۆ ڕزگارکردنی خاکەکەمان لە داگیرکاری و دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین کە بە پایتەختەکەی قودس بێت، بەخشیوە".

داواشی لە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کردووە کە لەو لێدوانانە نابەرپرسانەی پاشگەز ببێتەوە کە پێچەوانەی بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافە ڕاوەکانی گەلی فەڵەستینن".

ھەروەھا بزووتنەوەی حەماس داوای لە کۆمکاری عەرەبی، ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی و نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە دانیشتنی بەپەلە لەبارەی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ ئەنجام بدەن و ھەڵوێستی توند و مێژوویی لەبارەی پاراستنی مافی نیشتمانی گەلی فەڵەستین نیشان بدەن.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,800 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار