حەماس بڵاویکردەوە کە ئیسرائیل خۆی دەدزێتەوە لە جێبەجێ کردنی پرۆتۆکۆلی مرۆیی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و، بە هاتنە ناوەوەی پێداویستی و کەرەستە بۆ مانەوە، سووتەمەنی و ئامێری قورسی پێویست بۆ هەڵگرتنی داروپەردووە ڕووخاوەکان.
گوتەبێژی حەماس حازم قاسم، لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: "زایۆنیزمی داگیرکەر (ئیسرائیل) بەردەوامە لە خۆدزینەوە لە جێبەجێ کردنی پرۆتۆکۆلی مرۆیی ڕێککەوتنی ئاگربەست. بە ئەنقەست هاتنە ناوەوەی گرنگترین و بەپەلەترین پێداویستییەکان دوادەخات و ڕێگرییان ڵێدەکات، بەتایبەتی چادر، کەرەڤان، سووتەمەنی و ئامێری کارکردنی پێویست بۆ هەڵگرتنی داروپەردووە ڕووخاوەکان".
قاسم ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوەی لەسەری ڕێککەوتن زۆر کەمی جێبەجێ کراوە و، بەڵێنەکانی پەیوەست بە هاوکاری و دۆخی مرۆیی بە ڕوون و ئاشکرا کەموکورتی هەیە لە جێبەجێ کردنیاندا.
گوتەبێژی حەماس قاسم داوای لە وڵاتانی نێوەندگیر بەتایبەتی قەتەر و میسر کرد دەستوەردان بکەن بۆ نەهێشتنی کەموکورتییەکان لە جێبەجێ کردنی پرۆتۆکۆلی مرۆییدا.
هاوکات قاسم ئاماژەی بەو کاولکارییە گەورەیە کرد کە ئیسرائیل لە غەززە دروستی کردووە و، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هاوکارییەکان پرسێکە لە چەقی ڕێککەوتنەکەدایە