شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، ئه‌میری قه‌ته‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌ركرده‌ی وڵاتانى عه‌ره‌بى گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی سوریا پێشوازى لێ كرا.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ئیداره‌ی نوێی كۆماری سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌میری قه‌ته‌ر كۆده‌بێته‌وه.
16ی ئه‌م مانگه، شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع كۆبوه‌وه، دواتر له لێدوانێكدا وتی، وڵاته‌كه‌ی له یه‌كه‌م ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه هه‌وڵه‌كانی بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سوریا ده‌ستپێكردوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر باسی له‌وه‌كردوه، "له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی ئیداره‌ی نوێی سوریا قسه‌مان كرد و جه‌ختمان له‌سه‌ر پێویستی كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل كرده‌وه ، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌ستدرێژییه واقیعێكی نوێ پێكناهێنێت".
سه‌باره‌ت به‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر سوریادا سه‌پێندراون، سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند: "ئه‌و سزایانه به‌سه‌ر ڕژێمی ئه‌سه‌ددا سه‌پێنراون و ئێستا لۆژیكی نین"، چاوه‌ڕوانیش ناكرێت ئیداره نوێیه‌كه به‌یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ری نیگه‌رانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكات.