له 11مین رۆژى راگرتنى جه‌نگى جینۆسایدى زایۆنى داگیركه‌ر له‌سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه، سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ى فه‌له‌ستینى گه‌ڕانه‌وه ناوچه‌كانیان له‌ناوه‌ڕاست وباكوورى كه‌رتى غه‌ززه له‌رێگه‌ى شه‌قامى ره‌شید وسه‌ڵاحه‌دین، ئه‌مه‌ش دواى كشانه‌وه‌ى زایۆنى داگیركه‌ر له‌میحوه‌رى نیتساریم.
نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى حكومى له‌غه‌ززه بڵاویكرده‌وه: باكورى كه‌رته پێویستى به هاوكارى زیاتر و خێوه‌ته‌كان هه‌یه بۆ نیشته‌جێكردنى ئاواره‌كان ئه‌مه‌ش به‌هۆى وێرانكردنى ناوچه‌كه له‌لایه‌ن قه‌واره‌ى زایۆنیه‌وه كه به‌كه‌ڵكى ژیان نایێته‌وه.
راشیگه‌یاندوه: تا ئێستا له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوو دا 80%ى ئاواره‌كان كه ده‌كاته نیو ملیۆن كه‌س بۆ باكوورى كه‌رتى غه‌ززه گه‌ڕاونه‌ته‌وه. ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه: هه‌ر خێزانێك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خێوه‌تێكى هه‌ڵداوه، به‌مه‌ش پێویستیان به 135 هه‌زار خێوه‌ت وكه‌ره‌ڤانه هه‌یه كه‌رێژه‌ى وێرانكارى له‌باكورى كه‌رته‌كه ده‌گاته زیاتر له 90%.
جه‌نگى جینۆسایدى زایۆنى به پشتیوانى ئه‌مریكا وبه‌شێك له‌وڵاتانى رۆژئاوا ماوه‌ى زیاتر له 15 مانگ درێژه‌ى هه‌بوو، له‌ماوه‌ى 471 رۆژ دا، زایۆنى داگیركه‌ر زیاتر له 157 هه‌زار فه‌له‌ستینیان شه‌هید وبرینداركرد و 11 هه‌زارى تریش بێ سه‌روشوێنكران.