له‌ده‌یه‌مین رۆژى رێككه‌وتنى ئاگربه‌ستى نێوان حه‌ماس وئیسرائیل، به‌سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ى فه‌له‌ستینى به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باكورى كه‌رتى غه‌ززه له‌رێگه‌ى شه‌قامى ڕه‌شید، ئه‌مه‌ش دواى كشانه‌وه‌ى سوپاى زایۆنى له‌میحوه‌رى نیتساریم.
هه‌ر دوێنێش دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ باكورى كه‌رته‌كه له‌و شوێنانه‌ى كه‌سوپاى زایۆنى ماوه‌ته‌وه، ته‌قه‌ى له‌فه‌له‌ستینیه‌كان كردوه وبه‌هۆیه‌وه منداڵێكى فه‌له‌ستینى شه‌هید بووه و 3ى تریش بریندارن.
مانگى سورى فه‌له‌ستنیش رایگه‌یاندوه: ئێواره‌ى دوێنێ به‌درێژایى شه‌قامى ڕه‌شید تیمه‌كانیان ته‌رمى 10 فه‌له‌ستینیان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه كه به‌ئێسك وپرۆسك مابوونه‌وه.
نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى حكومى له‌كه‌رتى غه‌ززه بڵاویكرده‌وه: ئاواره‌كان به‌رده‌وامن له‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆباكورى غه‌ززه، زیاتر له 300 هه‌زار فه‌له‌ستینى له‌شه‌قامى ڕه‌شید وسه‌ڵاحه‌دین گه‌یشتوونه‌ته پارێزگاى باكور.
راشیگه‌یاندوه: ئێمه پێویستیمان به 120 هه‌زار خه‌یمه هه‌یه بۆ له‌خۆگرتنى ئاواره‌كانى باكورى كه‌رتى غه‌ززه كه ناوچه‌كه به‌ته‌واوه‌تى وێرانكراوه. وئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: تا ئێستا ته‌نها هه‌زار و 900 بارهه‌ڵگرى هاوكارى گه‌یشتوونه‌ته كه‌رته‌كه، به‌ڵام تا ئێستاش سووته‌مه‌نى وغاز نه‌هاتووه‌ته نێو كه‌رته‌كه دا.