شکستێکی تری حکومەتی هەرێم
- لە کەرکوک مامۆستایانی خوێندنی کوردی فۆڕم پڕ دەکەنەوە بۆ گواستنەوەی ڕاژەکانیان بۆ سەر وەزەراتی پەروەردەی عێراق.
- بەپێی زانیارییەکان زۆرێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لە ماوەی هەفتەیەکدا فۆڕمەکە پڕدەکەنەوە،و ڕەوانەی وەزارەتی دادی عێراقی دەکەن.
- دوای لەدەستدانی 51% خاکی کوردستان لە 16 ی ئۆکتۆبەر،ئەمەش شکستێکی ترە بۆ دەسەڵاتدارانی گیرفانپڕی هەرێم.
- پێشتر مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی داوایانکردبوو ڕاژەکانیان بۆ سەر هەرێم بگوازنەوە،دواخستنی مووچە و خراپی گوزەرانیان ئەمەی لێدەکەوێتەوە.
گەر چینە خوێنەوەراکەی کەرکوک وایلێکرابێت،دەبێت هاوڵاتی کورد بەگشتی لەو ناوچانە چۆن بیربکاتەوە؟