هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس، چوار سەربازی ئیسرائیلی لە غەززە ئازاد کران

- لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس، چوار سەربازی ژنی ئیسرائیلی لە غەززە ئازاد و ڕادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کران.

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس، چوار سەربازی ژنی ئیسرائیلی لە لایەن لیواکانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس لە كەرتی غەززە ئازاد و ڕادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کران.

ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی خوولێکی دیکەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەستی پێکرد. دانیشتووانی غەززە لە بەرەبەیانەوە لە گۆڕەپانێکی ناوچەکە کۆببوونەوە کە دیلەکان ڕادەست دەکران.

لیواکانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس لە گۆڕەپانەکەدا نووسراوەکانی تایبەت بە ئاڵۆگۆڕی دیلەکانیان واژوو کرد و ڕادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتیان کردن.

دیلە ئیسرائیلییەکان جلوبەرگی سەربازییان لەبەر کرابوو و دوای گەیشتنیان بۆ شوێنەکە سڵاویان لەو خەڵک کرد کە لە شوێنەکە وەستابوون. پێکەنین و خۆشحاڵی سەربازی ئیسرائیلییەکان سەرنجی هەموو لایەکی بۆ لای خۆی ڕادەکێشا.
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بڕیارە چوار سەربازی ژنی ئیسرائیلی ئازاد و لەبەرامبەردا ٢٠٠ فەڵەستینی لە بەندیخانەکان ئازاد بکرێن.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,000 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار