هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

گیانلەدەستدانی 10 کەس لە ویلایەتەکانی باشووری ئەمریکا بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە

باشووری ئەمریکا هەرلە ویلایەتی تەکساسەوە هەتا فلۆریدا، سەرماوسۆڵەی توند کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست کردووە.

لە ویلایەتەکانی ئالاباما، تەکساس و جۆرجیا بەهۆی کۆمەڵە ڕووداوێکی وەک کەوتنەوەی ئاگر لە ماڵ و، ڕووداوی هاتوچۆ و ڕەقبوونەوە لە سەرمادا کە بەهۆی گەردەلوولی بەفر و سەرماوسۆڵەی توندەوە ڕوویاندا، لانی کەم 10 کەس گیانیان لەدەستدا.

لە کاتێکدا بەهۆی سەهۆڵبەندانی توندەوە ڕووداوی هاتوچۆ دروست بوون و ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروست بوو، هاوکات بەهۆی گەردەلوولی بەفرەوە ژمارەیەکی زۆر گەشتی ئاسمانیی هەڵوەشێندرایەوە.

بەهۆی بارینی بەفرێکی چڕ کە بارینێکی مێژووییە لە فلۆریدا و میڵتۆن، ئاستی بەفری باریو گەیشتووەتە 25 سم.

لە ناوچەی بیمۆنت لە تەکساس، ئاستی بەفری باریو ژمارەی پێوانەیی شکاندووە و گەیشتووەتە 15 سم.

لە شاری مۆبایلی ئالاباما ئاستی بەفر گەیشتووەتە 20 سم و، لە شارەکانی باتۆن رەڤ و نیو ئۆرلیانس لە لویزیانا، چڕترین بەفر باریوە کە لە ساڵی 1895ەوە هەتا ئێستا بەو شێوەیە نەبووە.

باس لەوەیش کرا کە لە کۆتایی هەفتەوە ڕەوشی کەشوهەوای سارد لە ناوچەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,000 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار