وەزارەتی کارەبا رایده‌گه‌یه‌نێت،" 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی كاره‌با كه‌مده‌بێته‌وه به‌هۆی دروستبوونی کێشەی گواستنەوەی غازی (LPG) لە وێستگەی غازی کۆرمۆر.
وەزارەتی کارەبا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/1/2025 له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت،" ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی دروستبوونی کێشەی گواستنەوەی غازی (LPG) لە وێستگەی غازی کۆرمۆر و بەوەش کۆمپانیای (داناغاز) ناچار بووە بە دابەزاندنی 100 مەقمق غاز و کەمبوونەوەی 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا."
ده‌شلێت،" لە ئێستاشدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا و لایەنە پەیوەندارە لەسەر هێڵن بۆ چارەسەر هەرچی زووتری کێشەکە و ئاسایی بوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا."