سەرۆكی سوریای نوێرایگەیاندووە، تاكو ئێستا هێزە كوردییەكان رازی نین چەكەكانیان رادەستی حكومەت بكەن و بچنە ناو وەزارەتی بەرگری.
(ئەحمەد شەرع) سەرۆكی سوریای نوێلە دیداری كەناڵی خەبەری توركیا رایگەیاندووە، تاكو ئێستا هێزە كوردییەكان بەدەم داواكەی ئەوانەوە نەهاتوون كە داوایان كردبوو چەك تەنها لەدەستی دەوڵەت بێت.
شەرع راشیگەیاندووە، جێگەی قەبوڵ كردن نییە لە وڵاتەكەی گروپی چەكدار هەبێت لە دەرەوەی دەسەڵاتی حكومەت.
ناوبراو رایگەیاندووە، لە سوریا هێزە چەكدارەكانی پەكەكەو قەسەدە بوونیان هەیە، داوایان لێكراوە چەكەكانیان دابنێن، بەڵام تاكو ئێستا رازی نەبوون.
هەروەها سەرۆكی سوریای نوێوتیشی، ڕێگە نادرێت چەكدارانی پەكەكە لەنێو خاكی وڵاتەكەی هێرش بكەنە سەر توركیا.
لەبارەی قەسەدەشەوە ناوبراو وتی، ئەوانیش تاكو ئێستا وەڵامی داواكەی ئەوانیان نەداوەتەوە، ئەوان بوونی چەكدارانی داعشیان لەناوچەكە كردۆتە پاساوی رادەست نەكردنی چەكەكانیان.
هەروەها شەرع كۆبوونەوەكانی كۆتایی مانگی رابردووی شاندی سوریای دیموكرات و حكومەتی بە ئەرێنی وەسف كرد.