باسم عەوادی، ووتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند: پابەندین بەو هەموارەی كە ناردوومانە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت بە یاسای بودجە.
باسم عەوادی لە راگەیێندراوێكدا دەشڵێت: "پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەند بێت بە مادەكانی یاسای بودجەی فیدراڵی، كە رادەستكردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان بە حكومەتی فیدراڵی دەگرێتەوە، بەپێی یاسا و بڕیاری دادگەی فیدراڵی."
پێشتر، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیێندراوێكدا گوتی، بەبێ راوێژكردن لەگەڵیان دا، پێشنیازێك لەبارەی هەمواری یاسای بودجەی گشتی، تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوت رەوانەی پەرلەمانی عێراق كراوە. دەشڵێت، "ئەم هەوڵانە كێشەكان قووڵتر دەكەنەوە".