ڕیال مه‌درید توانی وه‌رزی ڕابردوو داهاتی كاركردنی یه‌ك ملیار و 65 ملیۆن یۆرۆ به‌ده‌ستبهێنێت، به‌مه‌ش بووه یه‌كه‌مین یانه به‌ربه‌ستی ملیار یۆرۆ تێپه‌ڕێنێت.
داهاتی به‌ده‌ستهاتووی ڕیال مه‌درید به‌م شێوه‌یه دابه‌شكراوه "251 ملیۆن له یاریگا"، "340 ملیۆن له مافی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی" و 474 ملیۆن له‌داهاتی بازرگانی".
له‌دوای ریال مه‌درید ، مانچسته‌رسیتی داهاتی 838 ملیۆن یۆرۆ بوو، پاشان پاریس سان جێرمان 806 ملیۆن یۆرۆ بوو.