له یارییه‌كانی گه‌ڕی حه‌فته‌می خولی ئه‌وروپا یانه‌ی بێشكتاشی توركی یه‌كه‌مین دۆڕانی توشی ئه‌تله‌تیك بلباو كرد كاتێك به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك لێی برده‌وه.
میلۆت راشیكا له‌خوله‌كی 17 گۆڵی یه‌كه‌می بێشكتاشی تۆمار كرد، له‌كۆتا خوله‌كی گێمی یه‌كه‌م ئۆنای گۆمێز گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ بلباو تۆمار كرده‌وه‌و گێمی یه‌كه‌میش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات.
له‌خوله‌كی 60 میلۆت راشیكاگۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد،پاشان رافا سیلڤا له‌خوله‌كی 78 گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد،له‌كۆتا خوله‌كیش جواو ماریۆ به‌لێدانی سزا گۆڵی چواره‌می بۆ بێشكتاش تۆمار كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش بووه خاوه‌نی نۆ خاڵ پله‌ی 18می ریزبه‌ندی گرتوه‌و بلباویش به 16 خاڵ له دووه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه.