له یارییه‌كی تردا یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانی یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی تۆمار كردوو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له سپۆرتینگ لشبۆنه‌ی پورتوگالی برده‌وه، گۆڵی یه‌كه‌می لایپزیگ له‌لایه‌ن بنیامین سیسكۆ له‌خوله‌كی 19 تۆمار كرا، پاشان ڤیكتۆر جیۆ كیریس له‌خوله‌كی 75 گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ سپۆرتینگ لشبۆنه تۆمار كرد، دوای سێ خوله‌ك له‌م گۆڵه یوسف بۆڵسن گۆڵی دووه‌می بۆ لایپزیگ تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین بردنه‌وه بوو بۆ لایپزیگ دوای شه‌ش دۆڕان له گه‌ڕه‌كانی رابردوو.
یانه‌ی سێلتكی ئسكوتله‌ندیش بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی تۆمار كردوو به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یۆنگ بویزی سویسری برده‌وه، تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی سێلتك له‌لایه‌ن لویس بینتیۆ له‌خوله‌كی 86 به‌هه‌ڵه تۆمار كرا، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش سێلتك بووه خاوه‌نی 12 خاڵ پله‌ی 18می ریزبه‌ندی گرتوه.
له‌دواین یاریش شاختاری ئۆكرانی به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له ستاد برێستی فه‌ره‌نسی برده‌وه، گۆڵه‌كانی شاختار له‌لایه‌ن كیڤن سانتۆس له‌خوله‌كی 18 و جیۆرجی سۆداكۆف له‌خوله‌كی 37 به‌لێدانی سزا تۆمار كران، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش شاختار بووه خاوه‌نی حه‌فت خاڵ پله‌ی 27می ریزبه‌ندی گرتوه.