هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

كۆمسیۆن: سەرۆك وەزیران پشتگیری هەڵبژاردن و دابینكردنی بودجەی پێویست دەكات

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، داوای پشتگیری پێویستی دامەزراوەكانی دەوڵەتی كرد بۆ ڕێكخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن ، هاوكات ڕوونیدەكاتەوە كە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران،ڕێنماییداوە بە دامەزراوەكان بۆ پشتگیریكردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن و دابینكردنی بودجەی پێویست.

"جومانە غەلای" وتەبێژی كۆمسیۆن،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: كە كۆمسیۆن لە هەر پرۆسەیەكی هەڵبژاردندا پێویستی بە پشتگیری و پاڵپشتی هەموو دامەزراوەكانی دەوڵەت هەیە، بەهۆی مامەڵەكردنی لەگەڵ چەندین لایەنی حكومی، وەك دەستەی دەستپاكی و دەستەی لێ پرسینەوە و دادپەروەری و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی داد و وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و لەگەڵ لایەنی تر.

ڕاشیگەیاند : "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران ، هەمیشە پێداگری لەسەر ڕێنماییكردنی ئەم دامەزراوانە دەكات بۆ پشتگیریكردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن و ئاماژەی بە گرنگی دابینكردنی بودجەی تەرخانكراو كرد بۆ كۆمسیۆن بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی كارەكان و ڕێكخستنی هەڵبژاردن بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان.

ئاماژەی بەوەشدا : سەرۆك وەزیران ڕێنمایی بە وەزارەتی دارایی كردووە بۆ پێویستی هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆن و پێشكەشكردنی پشتگیری دارایی پێویست،هەروەك كۆمسیۆن بەردەوامە لە كارەكانی،لە ڕێگەی بەردەوامی پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری و دابەشكردنی كارتی دەنگدەر لە ڕێگەی هەزارو 79 بنكەی تۆماركردن لە سەرتاسەری وڵات، هەروەها داوا لە دەنگدەرانی لەدایكبووی نوێ و ئەوانەی پێشتر تۆمار نەكراون دەكات بۆ تۆماركردنی زانیارییەكانیان بە بەكارهێنانی كارتی نیشتمانی یەكگرتوو بۆ دڵنیابوون لە بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردن.

ووتیشی : كۆمسیۆن ڕێكارەكانی فراوان كردووە بۆ دڵنیابوون لە مافی ئەو دەنگدەرانەی كە پەنجەمۆریان دەرناكەوێت، لە ڕێگەی پشت بەستن بە تەكنیكی ناسینەوەی ڕوخسار لە ئامێرەكانی پشكنین لە ڕۆژی دەنگداندا، كە دەنگدان و بەشداری كاریگەریان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا دەستەبەر دەكات.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,000 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار