ئەمرۆ چوارشەممە بەرواری ٢٢/١/٢٠٢٥ بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە ئامادەبوونی د. صلاح الدین بابکر کارگێری مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە بەرێز باڵیۆز نەزمی حزوری کونسوڵی گشتی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سوپاسی بەرێز نەزمی حزوری کرد بۆ کار و پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی لە هاوڵاتیانی فەڵەستین بە گشتی و غەززە بە تایبەت کرد بە بۆنەی راگرتنی جەنگی کاولکاری داگیرکەریەوە.
هەروەها باڵیۆز نەزمی حزوری رۆڵی سەنگینی یەکگرتووی نرخاند لە گۆرەپانی هەرێم و عێراقدا
لەکۆتایی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو هیوای سەرکەوتنی خواست بۆیان