هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

وەزیری دارایی عێراق داواكاری نوێی لە شاندی هەرێم كردووە سەبارەت بە موچەی فەرمانبەران

بۆ چارەسەركردنی گرفتی مووچە وەزیری دارایی عێراق ژمارەیەك داواكاری خستۆتە بەردەم شاندی هەرێم، سایتی بەغداد لیەوم لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبوونەوەكەی تەیف سامی لەگەڵ شاندی هەرێم رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق بە شاندی هەرێمی گوتووە، هەوڵ بۆ چارەسەری گرفتەكان دەدەین و مووچەی مانگی كانونی دووەمی 2025 كە دەكاتە ئەم مانگە دەنێرین، بەڵام ئێوەش پێویستە پابەندی داواكارییەكانی وەزارەتی دارایی بن لە كاتی دیاریكراودا، هەروەها 50%ی داهات رەوانە بكەن.


سەرچاوەكە وتیشی، تەیف سامی داواشی لە وەفدەكە كردووە كە پێویستە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا بنێرن، دەستیشبكەن بە تەوتینی مووچە، دەبێت هەر مووچەخۆرێكیش یوپیی ئێنی تایبەت بە خۆی هەبێت، ئەگەرنا مووچەیان پێنادرێت.


دەربارەی كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، و رایگەیاند: هەردوولا هاوڕابوون كە هەموو هەوڵەكان بخرێنەگەڕ بۆ لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەم ساڵدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، و رێككەوتن كۆبوونەوەكان بەردەوامبێت و رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی هاوبەش ئەنجامبدرێت كە تیایدا بڕیاری پێویست لەسەر ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بدرێت و راسپاردەی پێویستیش ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بكرێت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,000 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار