دەستەی کەشناسی ئەمریکا ھۆشداری دایە دانیشتووانی شاری لۆس ئانجلس و دەوروبەری لەوەی، پێشبنی دەکرێت لەگەڵ ئەو ئاگرەی کە لە ٠٧-٠١-٢٠٢٥ لە دارستانەکانی شارەکە کەوتووەتەوە، توندەبا ھەڵبکاتەوە.
بەرپرسانی دەستەکە ئاماژەیان بەوەداوە، ھۆشداری "ئاڵای سوور" کە لە دوێنێ دووشەممەوە لە شاری لۆس ئانجلس و دەوروبەری ڕاگەیاندراوە، بەھۆی ھەڵکردنەوەی توندەبا و دابەزینی ئاستی شێ تا ڕۆژی چوارشەممە، بەردەوام دەبێت.
ھەروەھا ڕاشیانگەیاندووە کە پێشبینی دەکرێت خێرایی با لە ڕۆژی سێشەممە، بگاتە ٧٠ بۆ ١١٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا،
لە ڕۆژی ٧ی ئەم مانگەوە، ئاگرێکی گەورە لە شاری لۆس ئانجلس باشووری ڕۆژئاوای ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕۆژئاوای ئەمریکا کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
بەھۆی ئاگرەکەوە تا ئێستا، ٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٣ی دیکەش بێ سەروشوێن بوون و ٣٧ ھەزار دۆنم زەوی، سووتاوە.
هەروەها مەزەندە دەکرێت، زیانی ئابووری ئاگرکەوتنەوەکەی شاری لۆس ئانجلس لە ٢٥٠ ملیار دۆلار بۆ ٢٧٥ ملیار دۆلار بێت.