هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بەهۆی ئاگرەكەی لۆس ئانجلسەوە سکاڵا لەسەر کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبا ساوسێرن کالیفۆرنیا ئەدیسۆن تۆمارکرا

بەهۆی ئەو بانگەشەیەی باس لەوە دەکات کە هۆكاری ئاگرەكەی لۆس ئانجلس و دەوروبەری كە حەوت ڕۆژە بەردەوامە بەهۆی ئامێرە کارەباییەکانی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای ئەمریکی، ساوسێرن کالیفۆرنیا ئەدیسۆن بووە، سکاڵا لەسەر کۆمپانیاکە تۆمار کرا.

سکاڵاکە بەناوی ئەو خاوەن ماڵ و کرێچی و خاوەن دووکانانەوە لە دادگای باڵای کالیفۆرنیا تۆمارکراوە کە بەهۆی ئاگرەکەی ئیتۆن لە ناوچەی پاسادینا زیانیان بەرکەوتووە.

لەو سکاڵایەی لە دادگا تۆمارکراوە، ئاماژە بەوە کراوە چەندین شایەتحاڵ بینیویانە ئاگرەکە لە ژێر تاوەرێکی گواستنەوەی کارەبا سەریهەڵداوە و ڤیدیۆکانیشی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتیی بڵاوکراوەتەوە.

لەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنی ئەمریکادا بڵاوکراونەتەوە، ڕەنگە ئەو سکاڵایەی دژی کۆمپانیاکە تۆمارکراوە، یەکەمین سکاڵای یاسایی بێت کە پەیوەست بە ئاگرکەوتنەوەکە تۆمارکراوە.

لە لایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەدیسۆن ئینتەرناشناڵ، پێدرۆ پیزارۆ لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ CNBC جەختی لەسەر ئەوە کردەوە لە کاتژمێرەکانی پێش ئاگرکەوتنەوەی ئیتۆن لە ناوچەی لۆس ئانجلس هیچ دۆخێکی نائاسایی لە ئامێرەکانیاندا بەدینەکراوە.

لە ئاکامی ئەو ئاگرەی ئێوارەی حەوتی کانوونی دووەم لە ناوچە جیاوازەکانی لۆس ئانجلس کەوتەوە و بەکاریگەری توندەبا بەخێرایی تەشەنەی سەند تا ئێستا زیاتر لە ٣٧ هەزار دۆنم زەوی سووتاندووە.

لەو ئاگرەدا ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا و، نزیکەی ١٥٠ هەزار کەسیش گواستراونەتەوە بۆ شوێنی دیکە.

لەو کارەساتەدا زیاتر لە ١٢ هەزار خانوو و بینا زیانیان بەرکەوتووە یان بەتەواوی سووتاون.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,000 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار