فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM)، جەنەراڵ مایکل کورێللا کە ئێستا بەسەردانێک لە تەل ئەبیبە بۆ تاتوێکردنی پرسی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێستا باس لەوە دەکرێت کە ئەگەری ھەیە، ئاگربەست لە غەززە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل ڕابگەیەندرێت.
چاوەڕوان دەکرێت، جەنەراڵ مایکل کورێللا لە میانی سەردانەکەی بۆ تەل ئەبیب، پرسی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل تاتوێ بکات.
میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کە جەنەراڵ مایکل کورێللا بەسەردانێک گەیشتووەتە تەل ئەبیب، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.
دوێنێ دووشەممە میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاوی کردبوویەوە کە چاوەڕان دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی بچووککراوەی ئیسرائیل (کابینێت) کۆببێتەوە و لە میانیدا ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ حەماس پەسەند بکات.
ھاوکات ماڵپەڕی "Walla"ی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە کە ئیسرائیل بەرەو گەیشتن بە ڕێكکەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لەگەڵ حەماس، ھەنگاو دەنێت.