هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

له‌ هەولێر وەفدێكی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی كرد

ئەمڕۆ وەفدێكی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە پێكهاتبوو لە د. هادی عەلی یاریدەدەری ئەمینداری گشتی و د.صلاح الدین بابەكر كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و د.محمد هاودیانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكان و غازی عەلی ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی هەولێر ، سەردانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد و لەلایەن فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و ئەندامانی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی پارتی پێشوازییان لێكرا.

لە كۆبونەوەیەكدا كە زیاتر لە كاتژمێرێكی خایاند وەفدی یەكگرتوو باسی كۆنگرەی نۆیەمی یەكگرتوو و ئەو گۆڕانكاریانەی كرد كە لە پەیڕە و پرۆگرامی یەكگرتوودا كراون.

وەفدەكەی یەكگرتوو لە سەرادانەكەیاندا بۆ مەكتەبی سیاسی پارتی جەختیانكردەوە لە سەر پێویستی دابەشكردنی موچە لە كاتی خۆیدا، بەتایبەتی موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو .

لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەیاندا لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی، وەفدەكەی یەكگرتوو گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد بەتایبەتی گۆڕانكاریەكانی سوریا و پێشهاتەكانی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و چۆنیەتی بەرگریكردن و دابینكردنی مافە ڕەواكانی گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان.

هەروەها پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولاش گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • چۆن حکومەتی عێراق ئینتەرنێتی کۆڕەکی ڕاگرت؟

    ئەمڕۆ چوارشەمە 19-2-2025 حكومه‌تی عێراق خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی له‌ هێڵی کۆڕەک تیلیكۆم بە تەواوی ڕاگرت. ١. سەرچاوەکانی ئینتەرنێتی کۆڕەک: - بەشێک لە ڕێگای تورکیاوە دێت - بەشێکی تر لە ڕێگای بەغداوە (کێبڵی ژێر دەریا) ٢. دەسەڵاتی حکومەتی عێراق: - دەس

  • ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازیكرد لەشاندی ڕێكخراوی ژیار

    ئەمڕۆ سێشەممە 18/2/2025، بە ئامادەبوونی بەڕێزان د.محەمەد ئەحمەد و مامۆستا مستەفا عبدالله ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پێشوازیكرد لە بەڕێز د.خالد محەمەد صاڵح سەرۆكی ڕێك

  • شاندێكى په‌رله‌مانتارانى كورد سه‌ردانى ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان ده‌كه‌ن

    بۆ به‌دواداچوونى كێشه‌ى جوتیارانى كورد له‌گوندى شه‌ناغه‌ى سه‌ر به‌ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان له‌سنورى پارێزگاى كه‌ركوك، ئه‌مرۆ شاندێكى په‌رله‌مانتارانى كورد له‌په‌رله‌مانى عێراق گه‌یشتنه‌ گونده‌كه‌. دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ هێزه‌كانى سوپاى عێراق هێرشیان كرده‌ سه‌

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,000 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار