ناپۆلی پێنجه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كردوو شوێنی خۆی له پێشه‌نگی یانه‌كانی ئیتاڵیا باشتركرد كاتێك به دووگۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له گه‌ڕی 20می خوله‌كه له هیلاس ڤیرۆنای برده‌وه.
لۆرینزۆ مۆنتیبۆ له‌خوله‌كی پێنج به‌هه‌ڵه گۆڵی یه‌كه‌می بۆ ناپۆلی تۆمار كرد،گێمی یه‌كه‌میش به‌م گۆڵه كۆتایی هات.
له‌خوله‌كی 61 ئه‌ندری زامبۆ گۆڵی دووه‌می بۆ ناپۆلی تۆمار كرد، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش ناپۆلی له پێشه‌نگ بووه خاوه‌نی 47 خاڵ.
له یارییه‌كی تردا یانه‌ی ئینته‌رمیلان چووه دووه‌می ریزبه‌ندی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا كاتێك له گه‌ڕی 20می خوله‌كه به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له فینیزیای برده‌وه.
ماتیۆ دارمیان له‌خوله‌كی 16 گۆڵه‌كه‌ی ئینته‌رمیلانی تۆمار كرد، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش ئینته‌رمیلان له دووه‌می ریزبه‌ندی بووه خاوه‌نی 43 خاڵ و دوو یاری كه‌متریشی له یانه‌كانی تر ئه‌نجامداوه.