هانس فلیكی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ستایشی ئاستی یاریزانه‌كانی كرد دوای ئه‌وه‌ی له یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له ریال مه‌دریدی برده‌وه.
فلیك ڕایگەیاند: زۆر دڵخۆشم به نازناوه‌كه و پێنج گۆڵه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیال مه‌درید، كه‌شوهه‌واكه‌ش زۆر نایاب بوو.
باسی لەوەشكرد، شانازی به ئاستی یاریزانه‌كان ده‌كه‌م و چونكه به‌رگرییه‌كی نایابیان پێكه‌وه كرد له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، هه‌میشه كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و باشتركردن ده‌كه‌ین.
ئەوەشیخستەڕوو، ئه‌مڕۆ هه‌ندێك هه‌ڵه‌مان كرد، له ماوه‌ی داهاتووشدا چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ین.
ووتیشی: هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵمان بوون له ئیداره‌دا بۆ بڕیاردانی دروست.