حكومەت و كابینە یەك بەدوای یەكەكانی هەریم لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا لە2015 تا ساڵی 2025 حەوت جار بڕیاری داخستنی پاڵاوگەكانیان داوە بەڵام بڕیارەكان تەنیا نوسینی سەر كاغەز بووەو جێ بەجێ نەكراوە . بابتانگەڕێنمەوەبۆ یەكەم بڕیار كە درا بۆ داخستنی پاڵاوگەكان و جێ بەجێ نەكرا
ساڵی ۲۰۱٥، یەكەم بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ داخستنی پاڵاگە نایاساییەكان دەرچوو. وەزارەتەكە ڕایگەیاند، ٤۰ پاڵاوگەی نایاسایی لە هەرێمی كوردستان هەن ڕۆژی ۳ۍ حوزەیرانی ۲۰۱٥ دوا ڕۆژیانە و سەرجەمیان دادەخرێن و تەخت دەكرێن ئەوەش هەر قسەبوو
بریاری دووەم .
ساڵی ۲۰۱٨ جارێكی دیكە وەزارەتی سامانەسروشتییەكان، بڕیاری داخستنی بۆ پاڵاگە نایاسییەكان دەركرد و ماوەی ٦۰ ڕۆژی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە دیاریكرد ئەوەشیان هەر بەڵێنی بێ كردار بوو .
بۆ جاری سێیەم وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دوای بێ ئومێدبوون لە جێبەجێكردنی دوو بڕیارەكەی پێشووی، ساڵی ۲۰۱۹ بڕیارێكی نوێی بۆ داخستنی پاڵاوگەكان دەركرد، وەزارەتەكە ڕاگەیاند، ۱٦۹ پاڵاوگەی نایاسایی هەن، پێویستە سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەكانی ھەرێمی كوردستان دابخرێن و سەرجەم كەلوپەلەكانیشیان كۆبكرێنەوە ئەوەشیان هەر نمایش بوو هیچ نەبوو جێ بەجێ نەكرا .
بڕیاری چوارەم
ڕۆژی ۲۱/٤/۲۰۱۹ د. سامی جەلال سەرۆكی لیژنەی باڵای داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان لە ھەرێمی كوردستان رایگەیاند "بەفەرمی و بەفەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری "لابردنی" پاڵاوگە نایاساییەكانی دەركردووە و بۆ ئەم مەبەستەش ھێزێك پێك هێندراوە و بۆ ئەوەی بەزوترین كات دەست بە لابردنیان دەكرێت هێزەكە چی لێ هات و سامی جەلال چی لێ هات ئەوشیان هەر تەنیا قسەبوو .
پێنجەمین بڕیار
ڕۆژی ٨ی شوباتی ۲۰۲۱ مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران واژۆی لەسەر فەرمانی ژمارە ٤٨۳ كرد كە تایبەت بوو بە داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان.
دوای دەرچوونی بڕیارەكەی سەرۆك وەزیران پاڵاوگەكان بە بێ ئەوەی ڕەچاوی هیچ بنەمایەكی پاراستنی ژینگە و تەندروستی بكەن بەردەوامیان بە كاركردندا و بەردەوام بون لەوێران كردنی ژینگە .
شەشەمین جار كە بڕیار درا دیسان لەسەر هەمان پرس
ڕۆژی ٤ۍ ئابی ۲۰۲٤، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەپێناو ژینگەی پارێزگاكە، بڕیاریانداوە لەماوەی ۱۰ رۆژدا سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەكانی پارێزگاكە دابخەن كە ژمارەیان ۱۳٨ پاڵاوگەیە.
حەوتەمین بڕیار
كۆتا بڕیاری ڕۆژی یەكشەممە ۲۰۲٥/۱/۱۲ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم ، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی كرد بۆ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی كێشەی پیسبوونی كەشوهەوای هەردوو شاری هەولێر و دهۆك.
لەمبارەیەوە بڕیار درا؛ پاڵاوگەكان دابخرێن كە ژمارەیان 192 پاڵاوگەیە تەنیا سێیانیان فەرمین لەگەل 23 پاڵاوگە كە مۆڵەتیان وەرگرتووە هەروەك كارگەكان ناچار بكرێن پابەندی رێنما ژینگەییەكان بن . بۆ بیرخستنەوە 13 ساڵە لەساڵی 2008ەوە پاڵاوگە نایاساییەكان لەهەرێم كاردەكەن و بەردەوامن حكومەت نەوتی رەِشی پێ فرۆشتوون سەرە ڕای ئەوەی نایاسایین ومۆڵەتی حكومەتیان نیە بەردەوامن لەوێران كردنی ژینگە هۆكاری دانەخستیان بۆ ئەوەدەگەریتەوە هی كاربەدەستانی پارتی و یەكێتیە و بۆخۆیان كاسبی پێوەدەكەن لەسەر حیسابی ژینگەو تەندروستی خەڵك