ئه‌مڕۆ د.هادی عه‌لی یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی و د. محمد هاودیانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی وبه‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كگرتوو و عادل عوبێد، محمد داره‌تویی و ساكینه شێخانی كارگێرانی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كان پێشوازیان كرد له د.مه‌جید حمدامین به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند، جێگران و كارگێرانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی 9ی یه‌كگرتوو سه‌ردانیان كردبوو، له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا شاندی میوان پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی یه‌كگرتوو، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن.
هه‌ره‌وها هه‌ردوولا گفتوگۆیان له باره‌ى بارودۆخی ناوخۆ و عێراق و ناوچه‌كه كرد.