دوێنێ رۆژى شه‌ممه سوپاى سوودان كۆنترۆڵكردنى شارى "ود مه‌ده‌نى"یان راگه‌یاند كه‌له‌ژێر ده‌ستى هێزه‌كانى پشتیوانى خێرابوون وبه‌ره‌و پێشچوونى سوپا بۆ ناوچه‌كانى دیكه به‌رده‌وامه.
لایخۆیه‌وه، عه‌بدولفه‌تاح بورهان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سیاده له‌سوودان به‌ڵێنى دا كه سوپاكه‌ى بست به‌بستى وڵاته‌كه‌ى له‌هێزه‌كانى پشتیوانى خێرا رزگار ده‌كات.
شارى ود مه‌ده‌نى پایته‌ختى ویلایه‌تى جه‌زیره‌یه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر خه‌رتۆم پایته‌ختى سوودان ویه‌كێكه له‌شاره گرنگ وستراتیژییه‌كانى ئه‌م وڵاته وماوه‌ى زیاتر له‌ساڵێكه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى پشتیوانى خێرایه.
لایخۆیه‌وه محمد حه‌مدان ده‌قلو كه‌ناسراوه به‌حه‌میده‌تى وسه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى پشتیوانى خێرایه له‌تۆمارێكى ده‌نگیدا ده‌ڵێت: شارى ود مه‌ده‌نیمان له‌ده‌ستدا به‌ڵام جه‌نگه‌كه‌مان نه‌دۆڕاندوه.
له 20ى ئۆكتۆبه‌رى 2024ه‌وه، پێكدادانى نێوان سوپاى سوودان وهێزه‌كانى پشتیوانى خێرا له‌ویلایه‌تى جه‌زیره ده‌ستیپێكردوه، وله نیسانى 2023ه‌وه ئالۆزییه‌كانى سوودان له‌نێوان سوپا و هێزه‌كانى پشتیوانى خێرا به‌رده‌وامه وبه‌هۆیه‌وه تائێستا 20 هه‌زار كه‌س كوژراون و زیاتر له 14 ملیۆن سوودانى ئاواره وده‌ربه‌ده‌ربوونه.