دوای فشاره‌كانی نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوه‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ره‌و پێشچوون له‌دانوستانه‌كانی نێوان ئیسرائیل وحه‌ماس هه‌یه، نه‌ته‌نیاهۆش شاندێك به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی موساد ڕه‌وانه‌ی قه‌ته‌ر ده‌كات.
دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكانی نێوان حه‌ماس وئیسرائیل به نێوه‌ندگیری قه‌ته‌ر و میسر وئه‌مریكا چڕبوونه‌ته‌وه بۆ داڕشتنی ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ى دیله‌كان و ڕاگرتنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كه‌ماوه‌ی نزیكه‌ى 16 مانگه له‌كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه.
له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو وئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆ له‌نێوان حه‌ماس وئیسرائیل، پێشكه‌وتنی به‌رچاو له‌دانوستانه‌كانى قه‌ته‌ر دا هه‌یه به‌گوێره‌ی میدیا عیبریه‌كان، ورده‌كارییه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه ئێستا نزیكه‌ی له‌سه‌دا 90 ته‌واو بووه.
ئه‌م هه‌نگاوانه له‌كاتێكدایه، پێشتر دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردبوو پێش ماوه‌ى ده‌ست به‌كاربوونى له 20ى ئه‌م مانگه ده‌بێت دیله‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌گه‌ر نا دۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وبزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس باش نابێت.
پێشبینی ده‌كرێت له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا هه‌وڵه‌كان له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان چڕتر بكرێنه‌وه به ئامانجی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن پێش ده‌ستبه‌كاربوونی تره‌مپ.