جه‌نگى جینۆسایدى زایۆنى بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه ماوه‌ى 464 رۆژه درێژه‌ى هه‌یه، قه‌واره‌ى زایۆنى به‌رده‌وامه له‌ئه‌نجامدانى كۆمه‌ڵكوژى به‌رامبه‌ر به خێزانه‌كانى فه‌له‌ستینى.
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانى كه‌رتى غه‌ززه بڵاویانكرده‌وه: سوپاى زایۆنى له‌رێگه‌ى بۆردومانى ئاسمانى وفرۆكه‌ى بێفرۆكه‌وان وبه‌له‌مه سه‌ربازییه‌كانى له‌ده‌ریایى غه‌ززه‌وه بۆردومانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كردوه وبه‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى شه‌هید وبرینداركراون.
هه‌روه‌ها ماوه‌ى 100 رۆژى رێكه گه‌مارووى سوپاى زایۆنى له‌پارێزگاى باكورى غه‌ززه به‌رده‌وامه وته‌واوى بیناى نیشته‌جێبوون ودامه‌رزاوه‌كان ونه‌خۆشخانه وقوتابخانه‌كان رووخێندراون وجه‌نگى قڕكردنى ره‌گه‌زى تێدا جێبه‌جێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ریشى دا جه‌نگاوه‌رانى فه‌له‌ستینى به‌رده‌وامن له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى زایۆنى.
له‌و میانه‌شدا، جه‌نگاوه‌رانى قه‌سام له‌بۆسه‌یه‌كدا له‌ناوچه‌ى به‌یت حانون له باكورى غه‌ززه 4 سه‌ربازى زایۆنیان كوشتووه و ژماره‌یه‌كى تریش بریندارن.
به‌پێى كه‌ناڵى 13ى زایۆنى، تا ئێستا له‌باكورى غه‌ززه له‌ماوه‌ى نزیكه‌ى سێ مانگدا، 50 سه‌ربازى زایۆنى كوژراون، 11له‌وانه له‌به‌یت حانوون بووه.
له7ى ئۆكتۆبه‌رى 2023ه‌وه، قه‌واره‌ى زایۆنى به پشتیوانى ئه‌مریكا وبه‌شێك له‌وڵاتانى رۆژئاوا ماوه‌ى زیاتر له 15 مانگه جینۆسایدى گه‌لى فه‌له‌ستین ده‌كات، تا ئێستا زیاتر له 155 هه‌زار فه‌له‌ستینى شه‌هید وبرینداركراون و زیاتر له 11 هه‌زارى تریش بێ سه‌روشوێنن.