سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى عێراقى ئاشكرایده‌كات: دوێنێ 191 خێزانى كه‌مپى هوڵ له‌سوریا بۆ پارێزگاى نه‌ینه‌وا گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه بۆ میدیاكانى عێراق رایگه‌یاندوه: به‌هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى له‌نێوان وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران وهێزه‌كانى سوریاى دیموكرات هه‌سه‌ده له‌سوریا، 191 خێزان له‌خێزانه‌كانى كه‌مپى هوڵ له‌رێگه‌ى ده‌روازه‌ى یه‌عریبییه‌وه له‌ناحیه‌ى ره‌بیعه گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ عێراق.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: گه‌ڕاندنه‌وه‌ى خێزانه‌كان به‌شێوازێكى نهێنى بووه، رێگه به‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندن نه‌دراوه بۆ روماڵكردنى، هه‌روه‌ها رێكارى ئه‌منى توند گیراوه‌ته‌به‌ر وله‌كه‌مپه‌كانى پارێزگاى موسڵ نیشته‌جێ ده‌كرێت له‌نزیك گوندى جه‌دعه له‌باشوورى شارى موسڵ.
گوتیشى: خێزانه‌كان هى ناوچه جیاوازه‌كانى عێراقن، ودواى رێكخستنه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه ودۆسییه ئه‌منییه‌كانیان رێكده‌خرێته‌وه.
عێراق هه‌وڵده‌دات كه‌مپى هوڵ له‌سوریا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه وبه‌زوترین كات كۆتایى به‌دۆسیه‌كه‌یان بێنێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆى مه‌ترسى كه‌مپه‌كه بۆ سه‌ر عێراق وناوچه‌كه كه‌ته‌واوى خێزانه‌كان سه‌ر به‌چه‌كدارانى داعشن.