لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: بریارى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى بۆ درێژكردنه‌وه‌ى كارى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌رێنییه، وله‌قۆناغی داهاتوو دا په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر بریاره‌كه ده‌دات.
مورته‌زا ساعدى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندوه: درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رییه بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ هه‌نگاوێكه بۆ دانانى چوارچێوه‌یه‌كى یاسایى دروست بۆ كاره‌كانى كۆمسیۆن به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ كۆتایى هاتنى ماوه‌ى كاركردنى له 7ى یه‌كى 2025 دا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: له‌ئه‌سلدا باشتربوو له‌نێو كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دا ده‌نگدان له‌سه‌ر بابه‌تى ناوه‌كانیش درابا، چونكه ئه‌م دواكه‌وتنى ده‌نگدانه كاریگه‌رى له‌سه‌ر كارى كۆمسیۆن ده‌كات.
ده‌شڵێت: كۆمسیۆن داوای ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ده‌كات به‌ر له 45 رۆژ له‌كۆتایى هاتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق، بۆیه هه‌ڵوێستى دادگا ئه‌رێنى بووه بۆ هاوكاریكردنى ئه‌و بابه‌ته وگوتیشى: ئێستا بابه‌ته‌كه ته‌نها په‌یوه‌ندیداره به په‌رله‌مانه‌وه وگفتوگۆى له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت وده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت.