بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه و‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای هه‌مواری یاسای خانه‌نشینی ژماره نۆی ساڵی 2014 بكات.
فه‌رمانگه‌ی میدیای په‌رله‌مانی عێراق، خشته‌ی كۆبوه‌نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆى بڵاوكرده‌وه، یه‌كێك له‌بڕگه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای خانه‌نشینی ژماره نۆی ساڵی 2014 ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر یاساكه ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بهێنێت، ته‌مه‌نی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتى له 60 ساڵه‌وه زیاد ده‌كرێته‌وه بۆ 63 ساڵ.
مسته‌فا گه‌رعاوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: كه‌رتی گشتی زۆر پێویستی به شاره‌زایی فه‌رمانبه‌رانی به‌ته‌مه‌ن هه‌یه، تاوه‌كو ئه‌زموونی خۆیان بگوازنه‌وه بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌تازه دامه‌زراون، بۆیه گرنكه ته‌مه‌نی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه بۆ 63 ساڵ.
به‌هۆی هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی، ساڵی 2019 ته‌مه‌نی خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت له 63 ساڵه‌وه كه‌مكرایه‌وه بۆ 60 ساڵ.