هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

یەکگرتووەکان کوردپەروەر نین؟

یەکگرتووەکان کوردپەروەرنیین؟!

من یەکگرتوو نیم، بەڵام هەموو سەرکەوتن و ودڵخۆشییەکانی یەکگرتو، یان هەر موسڵمانێک لە هەر کوێ بێت، بە هی خۆمی دەزانم، هەروەك هەر تاڵی و ئازار و ناخۆشییەکی هەبێت، ئازار دەچێژم و بە هی خۆمی دەزانم... هەمیشەش دوعا و هیوای سەرکەوتن دەخوازم بۆ ئەهلی ئیسلام، نێویاندا یەکگرتوو کە دونیایەک جوانیان بەخشیوە بەم کوردستانە، هەزاران خەڵکانێکی صالح و دڵسوز وبە سود و بەسۆز یان پێشکەشی ئەم مللەتە ستەمدیدەیە کردووە.

دڵگرانیکردم هێرش بێ ئینصافانەی چەند عەلمانییەکی بێ ویژدان، کە دەیانویست بەهۆی هەندێ قسە وباسی کۆنگرەکەی یەکگرتوو ئەوە بسەلمێنن کە یەکگرتوو کورد پەوەر نییه‌!

دیارە پێناسەی کورد پەروەریی جودایە لە نێو ئەو عەلمانییانە و یەکگرتووەکان، کورد پەروەریی لای ئەوان شیعارە.. لای یەکگرتویش کردارە..

یەکگرتوو بێئەوەی دەوڵەت ودەسەڵاتی بە دەست بێت، وەک دەوڵەتێک هەڵسوکەوتی کردووە، ئێوەی عەلمانی گەر نازانن پرسیارێک لە هەزاران هەژار و نازداری ئەم وڵاتە بکەن، تا بزانن ئایە یەکگرتوو "گەر خێراتیکیان دەستکەوتبێت" هیچ جیاوازییەکی کردووە لە نێو هەژاران و نازداران و خێزانە فەقیرەکانی ئەم نیشتیمانە؟!

لە هەر جێگاو شوێن و کار و وەزییفەیەک خەڵکانی یەکگرتووی تیا دەبینیت، جوانی و ڕەوشت و دڵسۆزی و سودبەخشی و پاکی دەبینیت، یان به‌دیوه‌كه‌ی تردا، یه‌كگرتوو چ زەرەرێکیان لەم وڵاتە داوە؟!

چ زیانێكیان لە بوجە و موچە و قوتی خەڵک و لە داهاتی وڵات داوه‌؟!

یاخود، كامه‌ جورم و تاوانێکیان هەیە؟!!

ئینصاف و ویژدان بۆ مرۆڤ خەصڵەتێکی جوانە.. ئەگەر کورد پەروەرییش بەوە پەیوەست دەکەن، کە ئیسلامییەکان به‌گشتی و یەکگرتوو به‌تایبه‌تی، پشتیوانی تاقمێک بکەن کە ئیلحادییان تەبەننا کردووە، ئەوەش مەحاڵە هیچ ئیسلامییەکی دیندار و خاوەن مەبدەئ، ئاین و باوەڕی خۆی بدوڕێنێت بۆ ئەو تاقمەی کە دژایەتی ئایینی پاکی ئیسلامی کردووەتە ئەولەویاتی ئیش و کاری خۆیان.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • دوورمەودا بڕوانەو هەقیقەتەكان ببینە

    من و تۆی ئادەمی، لەبەرئەوەی ساحێب زەین و فام و هۆشین، ڕەوا نییە كوڵ و كاڵ بڕوانین، مەبادا بەس ڕووكەش ببینین، دوور لە ناوەڕۆك، وەگەر وابیین گیرۆدە دەبین. جا بۆئەوەی ببینە خاوەنی ڕوانینی دوور مەودا، ئەوا پێویستە خۆ بدەینە بەر تافەو قەڵبەزەی فەرمایشتی خ

  • کارەسات و شکستە، مامۆستایانی کوردی لەکەرکووک داوا بکەن بخرێنە سەر بەغدا

    شکستێکی تری حکومەتی هەرێم - لە کەرکوک مامۆستایانی خوێندنی کوردی فۆڕم پڕ دەکەنەوە بۆ گواستنەوەی ڕاژەکانیان بۆ سەر وەزەراتی پەروەردەی عێراق. - بەپێی زانیارییەکان زۆرێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لە ماوەی هەفتەیەکدا فۆڕمەکە پڕدەکەنەوە،

  • هێرشە ئەلکترۆنییەکانیش شکستیان هێنا

    هێرشە ئەلکترۆنیەکانیش شکستیان هێنا زایۆنیزم تەنها لەڕووی سەربازییەوە شکستی نەهێناوە ، بەڵکو جاران پلات فۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیاش کە شەڕی جیهانی دیسپلین کراویان بۆ دەکردن ، بەجۆرێک ئەم میدیایە ئاڕاستە دەکرا تا هەموو پەیج و ئەکاونتەکان کەڕووماڵی ٧ی ئۆکت

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,000 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار