هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

قەیوان گروپ وەك باشترین كۆمپانیای بواری خانوبەرە لەسەر ئاستی عێراق هەڵبژێردرا

بەپێی راپرسیەكی دەزگایەكی عێراقی تایبەت بە دەستنیشانكردنی كەسایەتی و كۆمپانیا سەركەوتوەكانی ساڵ، بۆ ئەمساڵ ئەو دەزگایە قەیوان گروپی لەسەر ئاستی هەموو عێراق بە پلەی یەكەم هەڵبژاردووە وەك باشترین كۆمپانیا لە بواری خانوبەرە.

دامەزراوەی مركەز ئەلخەبەری ئەلوەتەنی لە عێراق لەڕاپرسییەكدا بۆ دیاریكردنی باشترین كۆمپانیا لە بواری خانوبەرە راپرسییەكی ئەنجامداوە، بەپێی ڕاپرسییەكە لەسەر بنەمای كوالێتی و رەزامەندی كڕیاران و لایەنە پەیوەندارەكان و متمانەی خەڵك بەكارەكانیان، لەناو سەدان كۆمپانیای گەورە و جیاجیای بواری عەقارات و خانووبەرە لە عێراق، گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان بۆ ساڵی 2024 بە باشترین كۆمپانیای وەبەرهێنانی بواری خانوبەرە و عەقارات هەڵبژێردراوە.

بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوشدا و بەئامادەبونی چەندین كەسایەتی حكومی و پەرلەمانی و نوێنەری وڵاتان و كۆمپانیا و كەسایەتی بوارەكانی میدیا و كۆمەڵی مەدەنی، لە مەراسیمێكی شایستەدا لە بەغدای پایتەخت براوەكانی ئەو راپرسیە بۆ ئەمساڵ رابگەیەندرێن، كە لە بواری عەقارات و بیناسازیدا گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە.

دامەزراوەی مەركەز ئەلخەبەری ئەلوەتەنی دامەزراوەیەكی ئەكادیمی و مەدەنیی عێراقە و كۆتایی هەموو ساڵێك راپرسی بۆ دەستنیشانكردنی كەسایەتی و كۆمپانیا و دامەزراوە سەركەوتوەكان ئەنجام دەدات.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • قەیوان گروپ وەك باشترین كۆمپانیای بواری خانوبەرە لەسەر ئاستی عێراق هەڵبژێردرا

    بەپێی راپرسیەكی دەزگایەكی عێراقی تایبەت بە دەستنیشانكردنی كەسایەتی و كۆمپانیا سەركەوتوەكانی ساڵ، بۆ ئەمساڵ ئەو دەزگایە قەیوان گروپی لەسەر ئاستی هەموو عێراق بە پلەی یەكەم هەڵبژاردووە وەك باشترین كۆمپانیا لە بواری خانوبەرە. دامەزراوەی مركەز ئەلخەبەری

  • عێراق له‌ پله‌ی چواره‌می هاورده‌كارانى كاڵاى توركیه‌

    ده‌سته‌ی ئاماری توركیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند: عێراق له‌ پله‌ی چواره‌می ئه‌و وڵاتانه‌ بووه‌ كه‌ له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ زۆرترین هاورده‌یان له‌ توركیاوه‌ كردوه‌، هه‌روه‌ها هه‌نارده‌كردنى وڵاته‌كه‌ش به‌ ڕێژه‌ی 3.1% به‌رزبووه‌ته‌وه‌. ده‌ست

  • ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ناردنى غاز بۆ عێراق

    كۆمپانیاى غازى نیشتیمانى ئێرانى بڵاویكرده‌وه‌: ئێران پابه‌نده‌ به‌ هه‌نارده‌كردنى غاز بۆ عێراق به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى كه‌پێشتر رێككه‌وتنیان له‌سه‌ركردوه‌. غولام ره‌زا كۆشكى، سه‌رۆكى سه‌نته‌رى چاودێرى كارگێرى غازى ئێران بۆ ئاژانسى ئێرنا رایگه‌یاندوه‌: ل

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,000 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار