ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له كۆماری و دیموكراته‌كان، پێیانوایه هێشتا زووه باس له بڕیارى ڵابردنى سزاكان له سه‌ر سووریا بكه‌ن.
"جیم ریش"، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران له پارتی كۆمارییه‌كان له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، ماوه‌یه‌كی زۆره كار له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، كاره‌كه‌یان ته‌واو بوو، ئامانجه‌كه پێكای، ئێستا ده‌بێت بزانرێت كێ جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه، بۆیه هێشتا زووه سزاكان له‌سه‌ر دیمه‌شق هه‌ڵبگیرێن.
سیناتۆر "بێن كاردین" ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران له دیموكراته‌كان به‌گومانه‌وه له هه‌نگاوه‌كانی گرووپی ده‌ستڕۆشتووی ئێستای سووریا ده‌ڕوانێت و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، هێشتا زووه بۆئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ین ئه‌و رژێمه نوێیه‌ی جێگه‌ی ئه‌سه‌د ده‌گرێته‌وه، ئاخۆ رێگه‌یه‌كی جیاواز له رژێمی پێشوو ده‌گرێته‌به‌ر.
سیناتۆر "كریس مورفی" كه سه‌رپه‌رشتیی لیژنه لاوه‌كییه‌كانی تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات، رایگه‌یاند، به‌وپێیه‌ی ئه‌و گرووپانه‌ی ئێستا ده‌ستیان به‌سه‌ر سووریادا گرتووه پێشتر په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان هه‌بووه، هێشتا زووه باس له ڵابردنى سزاكانی سه‌ر سووریا بكه‌ن.
پێشتر ئه‌مریكا به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی رژێمی پێشووی سووریاوه سزای به‌سه‌ر سووریادا سه‌پاندووه، هه‌ڵگرتنی ئه‌و سزایانه رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بن حكومه‌تی نوێی سووریا جموجۆڵه ده‌ره‌كییه‌كانی له‌ڕووی سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه ده‌ستپێبكاته‌وه.