عێراق لە پلەی نۆیەمی جیهان و لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لە ڕووی سامانی سروشتییەوە، رووسیاش پلەی یەكەمی جیهانی گرتووە.
بەپێی ئامارەكانی ناوەندێكی ئابوری كەنەدی، ڕووسیا لە پلەی یەكەمی وڵاتانی جیهاندایە لە ڕووی سامانی سروشتی و ئەمریكاش لە پلەی دووەمدایەو سعودیەش پلەی سێیەمی جیهان و پلەی یەكەمی وڵاتانی عەرەبی گرتووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، عێراق لەناو وڵاتانی جیهاندا لە پلەی نۆیەمدایەو لە وڵاتانی عەرەبیشدا لە پلەی دووەمدایە لە سامانی نەوت و فسفۆردا.
نەوت لە عێراق بە سەرچاوەی سەرەكی ئابوری وڵاتەكە دادەنرێت، حكومەتی عێراقیش هەوڵی ئەوەدەدات داهاتی نانەوتی زیاد بكات كە لە ئێستادا (12%) ی بودجە پێكدەهێنێت.