هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بریارە مەزڵوم عەبدی بە سەرۆكایەتی شاندێك سەردانی دیمەشق بكات

بڕیارە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات بە سەرۆكایەتی وەفدێك سەردانی دیمەشق بكات.
سەرچاویەك ئاگادار رایگەیاندووە، وەفدەكە لە پێكهاتەكانی هەرێمی باكوورو رۆژهەڵاتی سوریا پێكهێنراوە، بڕیارە بەم نزیكانە بە سەرۆكایەتی مەزڵوم عەبدی سەردانی دیمەشق بكەن و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی سوریا كۆببنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، نوێنەری ئەمریكاو فەرەنسا لەناو وەفدەكەدان.
ئەمەش لە كاتێكدایە وەفدێكی حكومەتی توركیاش بە سەرۆكایەتی هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیاو ئیبراهیم كاڵن، سەرۆكی میت و شاندێكی قەتەری سەردانی دیمەشقیان كردبوو.
ئەمەش لەكاتێكدایە خۆبەڕێوەبەریی رۆژئاوای كوردستان لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند، ئاڵای نوێی سوریا لەسەر سەرجەم دامەزراوەكانی سەر بە ئیدارەی خۆسەر هەڵدەكەین و كاردەكەین بۆ بەهێزكردنی یەكێتیی نیشتمانی لە چوارچێوەی سوریایەكی دیموكرات دا.
ئاماژە بەوەشكراوە، كاردەكەین بۆ پتەوكرد یەكریزی نیشتمانی لە سوریا.
ئەوەشی خستەڕوو، پابەندبونی خۆمان بە نوێنەرایەتیكردنی خواستەكانی گەلی سوریا و هەموو پێكهاتەكانی دوپاتدەكەینەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار