دوای ئەوەی بۆ ماوەی حەفت مانگ بوو بێسەروشوێن بوو، پیاوێكی ئەمەریكی لە زیندانەكانی بەشار ئەسەد لە سوریا دۆزرایەوە.
تراڤیس تیمەرمەن ئەمڕۆ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ئەلعەرەبیە ڕایگەیاند: كە بۆ ماوەی 7 مانگ بوو لە سوریا دەستبەسەربووە و ئاماژەی بەوەشكردووە دوای مانەوەی یەك مانگ لە شاری زەحلە لە لوبنان، بە ڕێگەی وشكانی بۆ گەشتێكی ئایینی چووەتە سوریا و بەهۆی چوونە ژوورەوەی نایاسایی دەستگیركراوە و تا روخانی رژێمەكەی ئەسەد زیندانی كرابوو و ئێستا ئازاد كراوە.
هاوڵاتیە ئەمریكیەكە گوتیشی گوێی لە دەنگی ئەشكەنجەدانی گەنجانی دیكە بووە لە زیندانی سیدنایە، دوای ئەوەی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كە دیمەشقیان ئازاد كرد، چاودێری ئەو هاوڵاتیە ئەمریكەیان كردووە و بە بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ئەو كەسە ئەمریكیە ڕایانگەیاندووە كە ئێستا لە شوێنێكی پارێزراودایە.
لە ڤیدیوكەدا تراڤیس لەخەودایە بەڵام لە خەو هەڵدستێت و دواتر قسە لەگەڵ پەیامنێرەكە دەكات لە دیمەشق.
دوای شكاندنی دەرگای زیندانی سیدنایا، چیڕۆكی سەیر و سەمەر لەو زیندانە ئاشكرابوو، كە رژێمەكەی بەشار ئەسەد لەو زیندانەدا بە هەزاران كەسی لە سێدارەداوە و بە هەزاران كەسیش دوای روخانی رژێم لە ئازادكران.