به‌رشلۆنه پێنجه‌مین بردنه‌وه‌ی له یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا تۆمار كرد له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له بروسیادۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی برده‌وه.
گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، له‌خوله‌كی 53 رافینیا گۆڵی یه‌كه‌می به‌رشلۆنه‌ی تۆمار كرد،له‌خوله‌كی 60 به‌لێدانی سزا سێرهۆ گیراسی گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ دۆرتمۆند تۆمار كرده‌وه،جارێكی تر به‌رشلۆنه پێشكه‌وته‌وه له‌خوله‌كی 75 فیران تۆرێس گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد به‌ڵام دوای سێ خوله‌ك سێرهۆ گیراسی گۆڵی دووه‌می خۆی و به‌رامبه‌ری بۆ دۆرتمۆند تۆمار كرده‌وه، به‌ر له‌كۆتایی یارییه‌كه‌ش به پێنج خوله‌ك فیران تۆرێس گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ به‌رشلۆنه تۆمار كرد به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش به‌رشلۆنه به 15 خاڵ چووه دووه‌می ریزبه‌ندی.
یانه‌ی لیلی فه‌ره‌نسی بردنه‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌تی تۆمار كردوو به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دووگۆڵ له شتورم گراتسی نه‌مسای برده‌وه.
ئوسامه سه‌حراوی له‌خوله‌كی37 گۆڵی یه‌كه‌می لیلی تۆمار كرد، له‌خوله‌كی دووه‌می كاتی به‌فیرۆچووش میشێل باكێر گۆڵی دووه‌می بۆ لیل تۆمار كرد، له‌خوله‌كی پێنجه‌می كاتی به‌فیرۆچووی گێمی یه‌كه‌م ئۆتار كیتیشفیلی گۆڵی یه‌كه‌می شتورم گراتسی تۆمار كرد گێمی یه‌كه‌میش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م به دوو خوله‌ك میكا بیریس گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری بۆ شتورم گراتس تۆمار كرد،به‌ر له‌كۆتایی یارییه‌كه‌ش به نۆ خوله‌ك هاكون ئه‌رتار هارالدسۆن گۆڵی سێیه‌می بۆ لیل تۆماركرد به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش لیل بووه خاوه‌نی 13 خاڵ چووه هه‌شته‌می ریزبه‌ندی.