یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی كۆنگرێسدا، به فه‌رمی ڕایگه‌یاند، مافی میوانداریكردنی مۆندیالی 2030ی به‌مه‌غریب به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئیسپانیا و پورتوگال درا.
دوای زۆرێك له هه‌وڵه سه‌ركه‌وتوونه‌بووه‌كان، دواجار مه‌غریب میوانداری مۆندیال ده‌كات، به‌مه‌ش ده‌بێته دووه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی كه له‌دوای قه‌ته‌ر 2022.
له یادی 100 ساڵه‌ی ده‌ستپێكردنی مۆندیالدا، ساڵی 2030 یه‌كه‌مجار ده‌بێت له 3 كیشوه‌ری جیاوازدا (ئه‌فریقا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكای باشوور) یارییه‌كان به‌رێوه ده‌چن.
پێشبینی ده‌كرێت زۆربه‌ی یارییه‌كان له وڵاتانی مه‌غریب و ئیسپانیا و پورتوگال به‌ڕێوه‌بچێت و 3 یاریی له ئه‌رجه‌نتین و پاراگوای و هه‌روه‌ها ئۆرۆگوای به‌ڕێوه‌بچێت كه له ساڵی 1930 میوانداری خولی یه‌كه‌می كردبوو.
پێشتر ئیسپانیا میوانداری یاری كۆتایی جامی جیهانی ساڵی 1982ی كردبوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه به فه‌رمی فیفا پشتڕاستی كرده‌وه كه سعوودیه میوانداری مۆندیالی 2034 ی برده‌وه.
به‌هۆی نه‌بوونی ڕكابه‌ره‌كان و وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، سعودیه مافی میوانداریكردنی مۆندیالی 2034ی به‌ده‌ستهێنا،
شانشینی سعودیه له ڕێگه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیه‌وه نیازی خۆی بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2034 له 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2023 وه‌ك تاكه وڵات له كێبڕكێی پاڵێوراوان ڕاگه‌یاندبوو.
ڕۆژی 29ی ته‌مموزی 2024، سعوودیه له ڕێگه‌ی شاندێكی فه‌رمی به سه‌رۆكایه‌تی شازاده عه‌بدولعه‌زیز بن توركی بن فه‌یسه‌ڵ وه‌زیری وه‌رزشی ، به فه‌رمی دۆسیه كاندیدبوونی بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2034 له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا پێشكه‌ش كرد.