له یارییه‌كانی گه‌ڕی 11می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ئه‌مرۆ كاتژمێر 2:30 ئێواره یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌بێته میوانی نه‌فتی میسان،له‌كاتژمێر 5:00 ئێواره‌ش یانه‌ی شوڕته ده‌بێته میوانی كه‌رخ.
دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ یانه‌ی نه‌ورۆز گه‌شتی میسانی كردووه‌و ده‌بێته میوانی نه‌فتی میسان ده‌یه‌وێت كۆتایی به ئه‌نجامه خراپه‌كان بهێنێت و جارێكی تر ده‌ست به‌سه‌ركه‌وتنه‌كان بكاته‌وه.
نه‌ورۆز له سێ گه‌ڕی رابردوو له‌دوای یه‌ك به یانه‌كانی زه‌وڕا و گه‌رمه و حدوود دۆراوه، له‌دوو گه‌ڕی رابردوو له‌سه‌ریه‌ك له‌یاریگای خۆی توشی دۆران هاتووه، هانده‌رانی یانه‌كه له ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه نیگه‌رانن به‌تایبه‌تی ئێستا خاوه‌ن یاریگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تیه و پێشتر كه یاریگای نه‌بوو ئه‌نجامی باشتر بوو.
نه‌ورۆز له هه‌شت یاری هه‌شت خاڵی هه‌یه‌و پله‌ی 18می ریزبه‌ندی گرتوه‌و دوو یاری دواخراوی هه‌یه، جۆرڤان ڤێرای راهێنه‌ر پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆری له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هاوسه‌نگی بۆ تیپه‌كه بگه‌رێنێته‌وه‌و ئه‌نجامه‌كانی به‌ره‌و باشی ببات و بتوانێت ده‌ست به سه‌ركه‌وتنه‌كان بكاته‌وه.
هه‌رچی نه‌فتی میسانه خاوه‌نی 15 خاڵه له نۆ یاری پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی گرتوه، ئه‌م یانه ده‌یه‌وێت سوود له یاریگا و هانده‌رانی وه‌ربگرێت و ئه‌نجامێكی باش به‌رامبه‌ر نه‌ورۆز تۆمار بكات،نه‌فتی میسان له‌دواین یاری له گه‌رمه‌ی برده‌وه.
هه‌ردوو یانه له‌خوله‌كه شه‌ش یارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتری ئه‌نجامداوه، له چوار یاری به‌رامبه‌ر بوونه‌و هه‌ریه‌كه‌و یارییه‌كیشیان بردیته‌وه، له جامی عێراقیش جارێك به‌رامبه‌ر یه‌كتری یارییان كردووه نه‌فتی میسان براوه بووه.
له‌یارییه‌كی تردا یانه‌ی شوڕته ده‌یه‌وێت كۆتایی به ئه‌نجامه خراپه‌كانی خولی ئاسیا و خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق بهێنێت كاتێك ده‌بێته میوانی كه‌رخ.
شوڕته له گه‌ڕی رابردووی خوله‌كه به زاخۆ دۆرا، شورته له حه‌فت یاری خاوه‌نی 14 خاڵه‌و پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی گرتوه، یانه‌كه له دۆخێكی خراپدایه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆر له‌سه‌ر ده‌سته‌ی راهێنه‌ران و یاریزانان هه‌یه بۆیه جگه له بردنه‌وه هیچ ئه‌نجامێكی تر خزمه‌ت به تیپه‌كه‌یان ناكات.
هه‌رچی یانه‌ی كه‌رخه خاوه‌نی 11 خاڵه‌و پله‌ی 15می ریزبه‌ندی گرتوه، ئه‌م یانه‌یه‌ش له سێ یاری رابردوو تامی بردنه‌وه‌ی نه‌كردووه‌و پێویستی به سه‌ركه‌وتن هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ریزبه‌ندی یانه‌كان بچێته پێشه‌وه‌و له مه‌ترسی دابه‌زین دوور بكه‌وێته‌وه.