مامۆستایانی ناڕازی هەڵەبجە پهیامێك بڵاودهكهنهوه و رایدهگهیهنن،" داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرجەم مووچەخۆران دەکەین کە دەوامی بێمووچە ڕاگرن."
ئهوهش هاتووه،"داوا لەسەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەمان ئەکەین کە پاڵپشتی بایکۆت و ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایانی ناڕازی بن و لە چالاکی و فشارە جۆراوجۆرەکانی دیکەی ڕۆژانی داهاتوو بەگەرموگوڕیی بەشدار بن و کۆڵ نەدەن"
دهقی بڵاوكراوهكه:
پەیامێک لە مامۆستایانی ناڕازی هەڵەبجەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران :
مامۆستایانی سەربەرزو خۆڕاگر ..
فەرمانبەرانی خۆشەویست..
کاسبکاران و گەنجانی بێکار ..
دیارە وەک هەمیشە مامۆستایان لەپێشەوەی هەڵوێست وەرگرتن بوون دژی ئەو بێ ڕێزی و برسیکردنەی دەرحەق بەکۆمەڵگا دەکرێت .ئێمە وەک مامۆستایانی ناڕازیی تەواو لەدۆخی دارایی مامۆستایان و مووچەخۆران ناڕازین ونیگەرانین، چاوەڕوانی ئێمە بەمانای خۆبەدەستەوادان نایەت، بەڵکو فرسەتێکمان بەهێزە سیاسییەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی و هاوپەیمانەکانیان دا ، بۆ ئەوەی بۆ هەموو لایەک ڕوونتر ببێتەوە کە تاکە دڵسۆزی مووچەخۆران هەر خودی خۆیانن و بەس ، ئەڵبەت بەپاڵپشتیی خەڵکی زیندووی کۆمەڵگەکەمان..
بۆیە لێرەوە داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرجەم مووچەخۆران دەکەین کە دەوامی بێمووچە ڕاگرن ، چونکە ئەرک لەبەرامبەر مافە و کارکردن بەبێ ماف جۆرێکە لەکۆیلایەتی..
داوا لەسەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەمان ئەکەین کە پاڵپشتی بایکۆت و ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایانی ناڕازی بن و لە چالاکی و فشارە جۆراوجۆرەکانی دیکەی ڕۆژانی داهاتوو بەگەرموگوڕیی بەشدار بن و کۆڵ نەدەن تا تەوتین و پلەبەرزکردنەوە دەست پێئەکات و بازاڕ ئەبووژێتەوە و کۆتایی بە ستەم و نادادی دێت..
شکۆدار بێت خەباتی خەڵکی ناڕازیی هەرێمی کوردستان..
#بایکۆت
#خۆپیشاندان_و_ناڕەزایەتی_بەرەو_بەغدا
#خۆپیشاندان_بەرەو_هەولێر
مامۆستایانی ناڕازیی هەڵەبجە
٨ / ١٢ / ٢٠٢٤