هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: زیاتر لە 60 رۆژە مووچە نەدراوەو دەسەڵات بێ‌ باكە

مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ، لە میانی بەشداریكردنی لە مەراسیمی یادی وەفا بۆ مامۆستای كۆچكردوو (د.عوسمان قەڵادزەیی) كە مەڵبەندی دووی هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سازی کردبوو ، لە ووتەیەكیدا ڕایگەیاند: بەداخەوە ئەمڕۆ بۆ زیاتر لە 60 ڕۆژ دەچێ مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆران نەدراوە و گیرفانی فەرمانبەرو مامۆستا خاڵیە.

لەوە ناخۆشتر بێ باكی دەسەڵاتە ، كە شەرم لە بێ باكی خۆی ناكات ، بۆیە ڕوو دەكەمە كاربەدەستانی هەرێمی كوردستان لە سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەرو جێگرەكەی و وەزیری دارایی و هەموو حكومەتەكەی، كە ئەم بێ باكی و بێ منەتیە هەڵەیەكی ئەخڵاقیە ، هەڵەیەكە لە دین و ژیان و دیموكراسیدا جێی نابێتەوە.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو زیاتر ووتی: نەدانی مووچە خەتای كێیە قسەی سواوە و ئیشی موچەخۆر نیە گوێ لەو پاساوانە بگرێت ، ئیشی ئەو پێدانی حەقەكەیەتی، كە نایدەیتێ و بۆی پەیدا ناكەی ، ئەم بێ دەنگی و خۆ ماتكردنە هەڵەیە.

چاوەڕوانیكردنی دۆخی ڕۆژگارو ناوچەكە هەڵەیە، ئەگەر ئاسایشی ناوچەكە تێكبچێ لە دۆخێكی ئاوهادا ڕەنگە سەرئەنجامەكەی تەقینەوەیەكی جەماوەری خراپ بەدی بكەین ، كە خوازراو نیە.

لەبارەی دواین پێشهاتەكانی دۆخی سوریاو ڕوخانی ڕژێمەكەی ئەسەد، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایگەیاند: داڕوخانی ڕژێمی ڕێوی سیفەتی بەناو ئەسەد ، بە چەند ڕۆژێك داڕووخا، ڕژێمێك كە لەسەر هاوكێشەی نێودەوڵەتی وەستابێ لەسەر پێی خۆی نەبێت و لەسەر ئەجندای بیانی وەستابێ ، ئاوها دادەڕوخێ ، بۆیە ئەمە دەبێتە دەرسێكی تر بۆ هەموو لایەكمان ، بۆ هەموو هێزە سیاسیەكان و دەسەڵات و ڕژێمەكان ، كە ئەگەر لەگەڵ میللەتی خۆیان ئاشتی بكەن و لە لێپرسینەوەی میللەتی خۆیان نەترسن ، بەڵكو لە چارەنوسی بێ باكی و ستەمكاری بترسن ، له دنیا ئەوە دەیبینین و قیامەتیش مەعلومە

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار