ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەیاننامەیەک لە بارەی رووداوەکانی سوریا و روخانی رژێمی ئەسەد بڵاو دەکاتەوە
له به‌یاننامه‌ی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوودا هاتووه، داواكارین له هێزە کوردییەکان كه بەپه‌له له‌سه‌ر سیاسه‌تێكی هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی رێکبکەون و ئاشتبونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی راستەقینە ئەنجام بدەن.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌كردوه، پیرۆزبێت سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی ئازادیخوازانه‌ی گەلانی سوریا.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەناوی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی له‌گه‌لانی سوریا ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی ڕزگاربوونیان له ڕژێمی سته‌مكاری به‌شار ئه‌سه‌د کە خۆی و بنەماڵەکەی زیاتر له نیو سه‌ده‌یه به ئاگر و ئاسن حوكمی سوریا ده‌كەن، ئاشكرایه كه ئه‌مه سه‌ره‌نجامی هه‌موو سته‌مكار و زۆردارێكه .
هەر بەم بۆنەوە خوازیارین له ئۆپۆزسیۆنی سوریا و هێزه شۆڕشگێڕه‌كان كه به‌گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه ژیانی مامه‌ڵه بكه‌ن و دابینكردنی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر و ده‌سه‌ڵاتێكی دادگه‌ر و دیموكراسیانه له‌سوریای نوێ‌دا به‌رقه‌رار بكه‌ن، هه‌روه‌ها داواكارین له هێزە کوردییەکان كه بەپه‌له له‌سه‌ر سیاسه‌تێكی هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی رێکبکەون و ئاشتبونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی راستەقینە ئەنجام بدەن، هەوروەها لەگەڵ هێزه نیشتیمانیه‌كانی دیكه‌دا هاوكار و ته‌بابن له‌پێناو سه‌قامگیری سیاسی و دابینكردنی مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد.
دووباره پیرۆزبێت سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی ئازادیخوازانه‌ی گەلانی سوریا .
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
8/12/2024